هاوکاتی تێپه‌ڕبوونی چوار ساڵ به‌سه‌ر قه‌یرانی سوریادا، جان کیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت پێویسته ئه‌مریکا بگاته ڕێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریادا بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی توندوتیژیه‌کانی وڵاته‌که.
له میانه‌ی دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی (فه‌یس ذه نه‌یشن) له‌که‌ناڵی (سی بی ئێس) دا که ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه په‌خش کرا،به‌ڕێز کیری گوتوویه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هه‌وڵ و فشاری هه‌یه تا به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د به ڕژدی وتووێژ له‌سه‌ر ستراتیژیه‌تی گواستنه‌وه بکات له پێناو دامرکاندنه‌وه‌ی قه‌یرانی چوار ساڵه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له کۆتاییدا هه‌رده‌بێت دانوستاندن بکرێت و ده‌شڵێت له هه‌وڵه‌کانی پێشوودا حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د به‌شداریی نه‌بووه له پلانێکی کۆنکریتیدا و ئێستاش ئه‌مریکا هه‌وڵ ده‌دات تا حکومه‌تی سوریا ئه‌و هه‌نگاوه بنێت.
جان کیری له دیمانه‌که‌دا باس له‌وه ناکات ئایا ئه‌م شییانی ڕیکه‌وتنه به چ شێوه‌یه‌ک ده‌بێت و چیش له خۆ ده‌گرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له‌وانه‌شه پێویست به فشاری زیاتر هه‌بێت بۆسه‌ر حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د که کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی ده‌کات.
حکومه‌تی سوریا شه‌ڕی دژی سه‌رهه‌ڵداوانی سوننه و هه‌روه‌هاش توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌کات.
هه‌وڵێک به پستیوانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له ساڵی 2014 دا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا شکستی هێنا له‌وه‌ی بتوانێت ئاگربه‌ستێک له نێوان حکومه‌تی سوریا و لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆندا بێنێته ئاراوه.