پاش جیاکردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ئیسرائیل، ده‌رکه‌وت پارتی لیکود 30 کورسی بردووه‌ته‌وه و لیستی یه‌کگرتووی زایۆنستی ڕکابه‌ری سه‌ره‌کی 24 کورسی به‌ده‌سـتهێناوه.
بنیامین نه‌ته‌نیاهو سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی به نیازه له ماوه‌ی دوو بۆ سێ هه‌فته‌ی داهاتوو حکومه‌تی نوێ پـێـکبهێنێت، به‌مه‌ش بۆ جاری چواره‌م پـۆستی سه‌رۆک وه‌زیر ده‌گرێته ده‌ست.
ئۆفیسی نه‌ته‌نیاهو له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند سه‌رۆک وه‌زیر هه‌وڵ ده‌دات له‌گه‌ڵ لایه‌نه بچوکه‌کاندا هاوبه‌ندیـیه‌ک پـێـکبهێنێت تاوه‌کو 61 ده‌نگ له په‌رله‌ماندا به‌ده‌ستبهێنێت بۆ په‌سه‌ندکردنی حکومه‌ته‌که‌ی. یه‌ک له‌وانه پارتی کولانویه که 10 کورسی به‌ده‌سـتهێناوه.
ئیسحاق هێرزۆگ ڕێبه‌ری یه‌کگرتووی زایۆنست دانی به شکستی لیسته‌که‌ی له هه‌ڵبژارنه‌کاندا نا و گوتی په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌نیاهو کردووه و پـیرۆزبایی سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی لێکردووه. پاشان گوتی پارته‌که‌ی وه‌کو ئۆپـۆزسیۆن ده‌مێنێته‌وه تاوه‌کو خزمه‌تی گه‌لی ئیسرائیل بکات.
له لایه‌کی دیکه‌وه عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا که یه‌کێـکه له کاربه‌ده‌سـته باڵاکانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌ڵه‌سـتینی، نائۆمێدی خۆی له ئه‌نجامه‌کان ده‌ربڕی و گوتی ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه سیاسه‌ته‌کانی حکومه‌تی ئیسرائیل درێژه‌ی ده‌بێت که نه‌ته‌نیاهو گوتویه‌تی ڕێگه به دروسـتبوونی ده‌وڵه‌تێـکی فه‌ڵه‌سـتینی نادات.
جێی ئاماژه‌یه به‌پـێی ڕا وه‌رگرتنه گشـتیـیه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی ئیسرائیل پـێشبینی ده‌کرا لیستی زایۆنست چه‌ند کورسیـیهک زیاتر له پارتی لیکود به‌ده‌سـتبهێنێت، به‌ڵام ئه‌نجامه‌کان ته‌واو پـێچه‌وانه ده‌رچوون.