وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان دەڵێت "تاڵیبان لە پشت ئەو هێرشەی ڕۆژی شەممەوەیە و پێشتریش تاڵیبان هێرشی هاوشێوەی کردۆتە سەر دامەزراوە زانستییەکان."
هیچ زیانێکی گیانی لەم ئاگرکەوتنەوەیەی ئەمڕۆ یەکشەممەدا نەبووە؛ بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی میدیای سوریا، بەڵام دەشڵێن هەندێک زیان لە پاڵاوگەکە کەوتووە.تەلەفزیۆنی سوریا دەڵێت هۆکاری ئەم ئاگرکەوتنەوەیە لێچۆڕانی نەوت بووە لە بۆرییەکانی گواستنەوەدا لە پاڵاوگەی حومس لە هەرێمی حومس.
ئیهاب ئەلوەزنی، ڕێکخەری شەپۆلی ناڕەزاییەکان شەوی ڕابردوو لە کەربەلا کوژرا. ئیهاب، بە یەکێک لە دەنگە هەرە ڕاشکاوەکان ناسرابوو دژ بە گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردنی دەوڵەت و هەروەها داوای سنوردانانیشی دەکرد بۆ کاریگەرییەکانی ئێران و بۆ دەستە و تاقمە چەکدارە شیعەکان لە کەربەلا.
ڕێکخراوی کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان CPJ ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە لە بارەی بڕیاری دادگای پـێداچوونەوەی هەولێر بۆ پەسەندکردنی بڕیاری زیندانیکردنی هەردوو ڕۆژنامەوانان شێروان شێروانی و گوهدار زێباری بۆ ماوەی 6 ساڵ
ئەم تەقینەوەیەی ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێک پاش 3 ڕۆژە لەو هێرشە خۆکوژییەی بە ئۆتۆمبێلیکی بارهەڵگر کرا لە میوانخانەیەکی ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستاندا. لەو هێرشەدا 21 کەس کوژران و 90 کەسیش بریندار بوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەی ئەمڕۆ دووشەممەیدا، ئەم دەستەیەی فەیسبوک دەڵێت ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر 13:00 بە کاتی گرینچ بڕیارەکە بڵاودەکرێتەوە و بڕیاریشە بەدوای بڵاوکردنەوەی هەواڵەکەدا کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی بکرێت.
ڕوانگە، ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت "ئەم عەماری چەکە کە جیهادییەکان بەڕێوەیان دەبرد موشەکی تیادابووە و هەروەهاش بۆ دروستکردنی مەتریاڵی تەقینەوە بەکارهێنراوە."
بلینکن دەنوسێت "میدیای ئازاد و سەربەخۆ، متمانەیە بۆ گەیشتنی زانیارییەکان بە خەڵک و هەبوونی زانیاریش یانی هێز."
پاکستان جەخت دەکاتەوە لە پشتیوانیکردنی ئازادی ڕادەربڕین و نەبوونی کۆت و بەند لەسەر میدیا، بەڵام زۆر جار چالاکوانانی بواری داکۆکیکردن لە مافەکان لەشکری وڵاتەکە و دامەزراوە لەشکرییەکانیش گوناهبار دەکەن بە هەراسان کردن و هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەوانان.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت "چین تەنها وڵاتێکە لە جیهاندا توانایی لەشکری و ئابوری و دیپلۆماسی هەیە بۆ بنکۆڵکردن یان بەرەنگاربوونەوەی ئەو سیستەمی سەقامگیرییەی کە ئێمە بایەخێکی زۆری پێدەدەین و سوریشین لەسەر داکۆکی لێکردنی."
بەرلەوەی دواخستنی هەڵبژاردن ڕابگەیەندرێت، ڕەخنەگران پێشبینی ئەوەیان دەکرد کە لەوانەیە سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستینییەکان دۆسێی ئاڵۆزییەکانی ئۆرشەلیم وەک بیانویەک بەکاربهێنێت بۆ دواخستنی هەڵبژاردن.
لەشکری سەربەخۆی کاچن دەڵێت، هاوکاتی پێکدادانێکی قورس توانیویەتی ئەو هەلیکۆپتەرە لەشکرییە تێکبشکێنێت لە نزیک شارۆچکەی مۆماوک لە باکوری میانمار.
جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمڕۆ دووشەممە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە و ئەمەش دەقەکەیەتی
دەسەڵاتدارانی عێراقی تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە توانیویانە 10 کەس لەوانەی لە گرتوخانەی بنکەی پۆلیس لە شارۆچکەی هیلال لە پارێزگای موسەنا ڕایانکردبوو دەستگیربکەنەوە.
نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا پاش بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە لە تەلەفزیۆنی ئێراندا، دەستبەجێ نکوڵی لەو هەواڵە کرد.
پێشتر بەشار ئەلئەسەد، بڕیاری لێبوردنی تری گشتی دەرکردووە و خەڵکی زیاتریشی گرتۆتەوە لەوانە بڕیارەکەی ساڵی 2014 پاش ئەوەی بۆ گەڕی سێهەمی سەرۆکایەتی هەڵبژێردرایەوە.
موحەمەد جەواد زەریف، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام دەنوسێت ئەو بڵاوکردنەوەیەی تۆمارە دەنگییەکەی "بۆتە مایەی بریندارکردنی هەستی بنەماڵە و دۆستانی ژەنەراڵ قاسم سولەیمانی و بەتایبەتیش زەینەبی کچی کە وەک منداڵەکانی خۆم ئازیزە لەلام."
دۆمینیک ڕاب، لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی هەواڵەکانی بی بی سی دەڵێت "نازەنین بە شێوەیەکی نایاسایی زیندان کراوە، ئەو شێوازەی ڕەفتاریشی لەگەڵدا دەکەن زۆر خراپە."
دانوستاندنەکانی نێوان واشنتۆن و پیۆنگ یانگ ڕاگیران پاش شکستی کۆبوونەوە لوتکەییەکەی مانگی 2ی ساڵی 2019ی نێوان دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا کیم جون ئونگ، سەرۆکی کۆریای باکور.
جۆو بایدن وەک 46 هەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا یەکەم وتاری خۆی لە کۆنگرێس پـێشکەشکرد و تیایدا جەختیکردەوە سەر ئەو پـلانانەی لە میانەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا ڕایگەیاندن
زیاتر نیشـان بده