Accessibility links

خوێندنگایەکی ڕۆژئاوای ئەفغانستان دەکرێتە ئامانجی تەقینەوەیەک


ئەفغانستان / ئەرشیف
ئەفغانستان / ئەرشیف

21 کەس بریندارن لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێک لە نزیک خوێندنگەیەکەوە لە ڕۆژئاوای ئەفغانستان و بەشێکی بریندارەکانیش خوێندکارن.

عەبدولجەبار شەهیق، سەرۆکی دامەزراوەی تەندروستی لە هەرێمی فەرەح دەڵێت "ئەمبۆلانسەکان بە خێرایی گەیشتوونەتە شوێنی تەقینەوەکە و بریندارەکانیان گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانە نزیکەکانی ئەو ناوچەیە.

بەلانیکەم 10 کەس لە بریندارەکان خوێندکارن تەمەنیان لە 7 بۆ 13 ساڵیدان و وەک شەهیق باسی دەکات "سیان لە بریندارەکان لە ڕەوشێکی ناجێگیری تەندروستیدان."

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو تەقینەوەیە ڕانەگەیاندووە، هەرچەندە یاخیبووانی تاڵیبان لەو ناوچەیە هەن.

ئەم تەقینەوەیەی ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێک پاش 3 ڕۆژە لەو هێرشە خۆکوژییەی بە ئۆتۆمبێلیکی بارهەڵگر کرا لە میوانخانەیەکی ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستاندا. لەو هێرشەدا 21 کەس کوژران و 90 کەسیش بریندار بوون.

زۆربەی قوربانییەکانی ئەو هێرشەی هەرێمی لاگور قوتابی قۆناغی ئامادەیی بوون و هیچ لایەنێکیش بەرپرسیارێتی خۆی ڕانەگەیاند.

واشنتۆن هێزەکانی خۆی لە ئەفغانستان دەکشێنێتەوە پاش 20 ساڵ لەم شەڕە هەرگیز کۆتایی نەهاتووەی ئەفغانستان. لە ڕۆژی شەممەوە دەست دەکرێت بە کشانەوەی فەرمیانەی ئەو نزیکەی 3000 سەربازە ئەمەریکاییەی لە ئەفغانستان ماونەتەوە و تا 11ی مانگی 9 پرۆسەی کشانەوەکە کپتایی پێدێت.

ئەم کشانەوەیەش لە نێوەندی هەروادێ و گەڕانەوەی زیاتری تاڵیباندایە کە کۆنترۆڵی زیاتر لە نیوەی ئەفغانستانی کردووە.

گەورە سەرکردەی لەشکری ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند "هێزە سەربازییەکانی حکومەتی ئەفغانستان ڕووبەڕووی ئایندەیەکی نادیار دەبنەوە و هەروەهاش دەشێت ڕووبەڕووی بەرەنجامی نەخوازراویش ببنەوە لەگەڵ یاخیبووانی تاڵیباندا، کاتێک پرۆسەی کشانەوەکە لە چەند هەفتەی ئایندەدا خێراتر دەبێت."

XS
SM
MD
LG