Accessibility links

فەیسبوک بڕیار لەسەر چارەنووسی پەیجەکەی دانۆڵد ترامپ دەدات


دەستەی چاودێریی سەربەخۆی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەڵێت دوا بڕیاری خۆی دەدات لەسەر ئەگەر و نەگەری هێشتنەوەی قەدەغەکردن لەسەر دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا.
پێشتر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئەژماری دانۆڵد ترامپی داخست وەک دەڵێت لەبەر "هاندانی توندوتیژی."

لە ڕاگەیاندراوەکەی ئەمڕۆ دووشەممەیدا، ئەم دەستەیەی فەیسبوک دەڵێت ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر 13:00 بە کاتی گرینچ بڕیارەکە بڵاودەکرێتەوە و بڕیاریشە بە دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵەکەدا کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی بکرێت.

قەدەغەکردنی ترامپ لە هەمان ئەو کاتەدا بوو، ئەژمارەکانی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە تۆڕەکانی تری سۆشیال میدیادا قەدەغە دەکران بەهۆی ئەو سەرنج تێبینیانەی دەینوسین کە بە هاندانێک لێکدەدرانەوە بۆ ئەو ئاژاوەگێڕانەی ڕۆژی 6ی مانگی یەک دەستیان گرت بەسەر باڵەخانەی کۆنگرێسدا.

لەگەڵ ئەوەشدا کە دەستخۆشییەکی زۆر کرا بۆ بڕیاری قەدەغەکردنی ئەژمارەکانی سەرۆک ترامپ، بەڵام هەندێک لە ڕێبەرانی سیاسی و شیکەرەوەش نیگەرانی خۆیان دەردەبڕی سەبارەت بەوەی سەکۆ گرنگەکان تاکلایەنە دەنگە گرنگەکان لە وتاری سیاسی دادەبڕێنن.

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیس بووک و تویتەر، جەختیان دەکردەوە لەوەی وەک دەڵێن "قەدەغەکردنی ترامپ بەهۆی پێشێلکردنی یاسا و ڕێساکانی ئەم دوو تۆڕە کۆمەڵایەتییەوە بووە، لەگەڵ ئەوەشدا کە بۆ ماویەکی دوور و درێژ ڕێگەپێدراو بووە بەهۆی ئەوەی تێبینی و سەرنجەکانی هەواڵ ئامێز و گرنگییان هەبووە وەک هەواڵ."

ئەم ڕاگرتنە گشتییە لە مانگی 2ی ڕابردوودا کۆتایی پێهات لەگەڵ 9000 داواکاریدا لەسەر ئەم دۆسێیە، وەک ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی فەیسبوک ڕایگەیاندووە.

تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بۆخۆی داوای لەم دەستە سەربەخۆیە کردووە تا چاوبخشێنێتەوە بە بڕیاری دەرکردنی دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە تۆڕەکانی سۆشیال میدیایدا.

ئەم دەستەیەی چاودێریکردن خاوەنی دوا بڕیارە بۆ قەدەغەکردن و ڕێگەپێدان لەم گەورەترین تۆڕی سۆشیال میدیایەدا لە جیهاندا.

دانۆڵد ترامپ کە بە ئەندازەیەکی زۆر، تۆڕەکانی سۆشیال میدیای وەک بڵندگۆیەک بەکاردەهێنا لە سەروەختی 4 ساڵی سەرۆکایەتییەکەیدا، بەڵام لەگەڵ ئەو هێرشەی کرایە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس لە تۆڕەکانی سۆشیال میدیا کرایە دەرێ.

XS
SM
MD
LG