زۆربەی هاوڵاتیانی ئەفغانستان کە ترس و نیگەرانییەکی زۆریان هەیە لەم فەرمانڕەوایەتییەی تاڵیبان، لە هەوڵی خۆ دەربازکردندان و ئەمەش بۆتە هۆکاری قوڵبوونەوەی زیاتری کارەسات لەناو فڕۆکەخانەی کابوڵدا.
دەیان ساڵە پارتی کرێکارانی کوردستان یاخیبوونێکیان دژی دەوڵەتی تورکیا دەستپێکردووە و بنکەیشیان لە ناوچە شاخاویە سەختەکانی سنوری عێراق و تورکیادا هەیە.
بەپـێی ئەو هەواڵانەی لە شاری جەلال ئابادی ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستانەوە دێن، چەکدارانی تاڵیبان تەقەیان لە خۆپـیشاندەران کردووە و لە ئاکامدا 2 کەس کوژراون و 12 کەسی دیکە برینداربوون.
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت جێی داخە ئەوەی لە ئەفغانستان ڕوو دەدات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە بڕیاری کشانەوەکەی پەشیمان نیـیە، دەشڵێت ڕێبەرانی سیاسی ئەفغانستان دەستبەرداری وڵاتەکەیان بوون و هەڵهاتن وە بەوەش لەشکری ئەفغانی هەرەسی هێنا.
وڵاتانی ئەندام و دەسەڵاتی جێبەجێکردنی یەکێتی ئەوروپاش لە برۆکسل، گەرموگوڕانە لە هەوڵی گواستنەوەی کارمەندانی بیانی و ئەفغانستانیدان لە کابوڵەوە لە نێوەندی ئەو مەترسییانەی بۆ تۆڵەکردنەوە هاتونەتە ئاراوە لەپاش ئەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر وڵاتەکەدا گرتووە.
کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە، سەرۆک بایدن پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە وتارێک لەسەر ڕەوشی ئەفغانستان لە پەیوەندی بە ئەمەریکاوە پێشکەش دەکات.
بەپێی سندوقی چاودێریی دارایی جیهانی سامانی بانکی نێوەندی ئەفغانستان لە کۆتایی مانگی 4چواردا، 9 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار بووە.
وتەبێژی پۆلیسی سنوری ئیسرائیل دەڵێت "ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەیەکی زۆریان کردووە و پۆلیسی سنوریش تەقەیان لە تێرۆریستەکان کردۆتەوە و هیچ قوربانییەکیش لە نێو هێزەکانماندا نەبووە."
ئەم وێرانکاریانەی ناوچەکانی باکوری تورکیا، دەکرێت بگوترێت هاوکات بووە لەگەڵ کوژاندنەوەی سەدان ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکاندا.
زامیر کابولۆڤ دەڵێت "بە وریاییەوە سەیری ئەوە دەکەین تاڵیبانەکان چەندێک بە بەرپرسیارێتییەوە وڵاتەکەیان بەڕێوەدەبەن لە ئایندەیەکی نزیکدا و لەسەر بنچینەی ئەو بەرەنجامانەش، سەرکردایەتی ڕوسیا نەخشەی پێویستی خۆی دادەڕێژێت."
یەکەم فڕۆکەی ئەڵمانیا شەوی ڕابردوو چووە بۆ پایتەختی ئەفغانستان بە مەبەستی یارمەتیدان بۆ پرۆسەی گواستنەوەکان و لە کابوڵەوە دەیانباتە وڵاتێکی دراوسێی ئەفغانستان (ناوی وڵاتەکە نەزانراوە) و لەوێوە بە فڕۆکەی سیڤیلی دەگوێزرێنەوە بۆ ئەڵمانیا.
ئەم ئاژاوانە لە کاتێکدان کە تاڵیبان ڕایدەگەیەنێت شەڕ کۆتایی پێهاتووە و ڕاگەیەندراوێکیشی بڵاوکردۆتەوە بە مەبەستی هێورکردنەوەی ئەو ڕەوشە ترسناکەی لە شاری کابوڵ دروستبووە هاوکاتی لە ڕەگ و ڕیشەوە هەڵکێشانی هێزەکانی حکومەتی ئەفغانستان کە ئەمەریکا پشتیوانی دەکردن.
گەیشتنی کۆچبەرانی ئەفغانستان بۆ سنوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا بۆتە دۆسێیەکت گەرموگوڕی سیاسی لە ئانکەرە. ئۆپزسیۆن لە تورکیا فشاری خستۆتە سەر حکومەتەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان تا ڕێوشوێنی توند بگرێتەبەر بۆ ڕایگەگرتن لە کۆچبەرە ئەفغانییەکان.
ناتۆ دەڵێت یارمەتی فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی کابوڵیش دەدەن تا پەیوەندی ئەفغانستان لەگەڵ وڵاتانی تردا بەردەوام بێت."
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەروەی ئەمەریکا بە کەناڵی ئەی بی سی ڕاگەیاندووە "هەر بۆیەشە هێزی سەربازیمان هەبووە بۆ دڵنیابوون لەوەی گواستنەوەی دیپلۆمات و کارمەندان بە شێوازێکی پارێزراو و ڕێک بەڕێوە بچێت."
هێشتا هیچ زانیارییەک نییە لەسەر ئەوەی ئایا تاڵیبان قایل دەبێت بە دەستنیشانکردنی جەلالی یان نا، هەرچەندە وەک دەگوترێت شیانی هەیە وەک کەسێکی گونجاو لێی بڕوانرێت بۆ حکومەتی کاتیی ئەفغانستان.
حکومەتە نێوەندییە گەمارۆدراوەکەی ئەفغانستان، هیوادارە بەڕێوبەرایەتییەکی کاتیی پێکبهێنرێت، بەڵام وەک دەگوترێت هەروادێ و کارتەکانی دەستی کەمتر دەبنەوە بۆ بەکارهێنانیان لەم پەرەسەندنانەی ئەمڕۆ یەکشەممەدا.
ئەم پەرەسەندنانەش پاش پێشڕەوییە خێراکانی توندڕەوانی ئیسلامییە کە 20 ساڵ لەمەوبەر هێزەکانی بە سەرکردایەتی ئەمەریکا لە فەرمانڕەوایەتیکردنی وڵاتەکە لایدان، پاش هێرشە تێرۆرکارییەکانی 11ی سەپتێمبەر.
کۆشکی سەرۆکایەتی ئەفغانستان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا، نوسیویە "دەنگی تەقە لە ژمارەیەک شوێنی چواردەوری کابوڵ دەبیسترێت، بەڵام هێزە ئاسایشییەکان بە هاوکاری لەگەڵ هاوپەیمانە نێونەتەوەییەکانماندا، کۆنترۆڵی شارەکەمان لە دەستە."
چەکدارانی تاڵیبان دەستیانگرت بەسەر شاری پولی عەلەمی ناوەندی پارێزگای لوگەر، بەمەش نزیکەی 50 کیلۆمەتر لە کابولی پایتەختەوە دورن.
زیاتر نیشـان بده