Accessibility links

سەرۆک بایدن وتارێک لەسەر ڕەوشی ئەفغانستان پێشکەش دەکات، دوای ئەو گلەییانەی لێیدەکرێن


وەها چاوەڕوان دەکرێت سەرۆک بایدن بەم زووانە بێدەنگی خۆی بشکێنێت سەبارەت بە ڕەوشی ئاڵۆزی ئەمەریکا لە ئەفغانستان، وەک ئەوەی یەکێک لە ڕاوێژکارەکانی ڕایگەیاندووە.

جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا بە کەناڵی ئەی بی سی ڕاگەیاندووە "ئەمەریکا بەم زووانە گوێبیستی سەرۆک بایدن دەبێت. سەرۆک بایدن لە ئێستادا لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانیەکەیدایە و زۆر بە چڕی کار لەسەر ئەم دۆسێیە دەکات."

کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە، سەرۆک بایدن پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە وتارێک لەسەر ڕەوشی ئەفغانستان لە پەیوەندی بە ئەمەریکاوە پێشکەش دەکات.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کۆشکی سپی، سەرۆک بایدن کاتژمێر 3:45ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا وتارەکەی پێشکەش دەکات.

جۆو بایدن، کە پۆستەکەی بە ئەزموونێکی زۆر گەورەی سیاسییەوە وەرگرتووە؛ بە بەراورد لە گەڵ هەر سەرۆکێکی نوێی وڵاتەکە لە دەیان ساڵی ڕابردوودا، بە درێژایی ڕۆژانی پشووی هەفتە، لە کامپ دەیڤد بووە.

لەگەڵ ئەو وێنە و دیمەنانەی لە کابوڵەوە بڵاودەکرێنەوە و ئەو کشانەوە و چۆڵکردنەی ئەمەریکا لە ئەفغانستان، کە دیمەنەکانی کەوتنی سایگۆن لە ساڵی 1975 لە کۆتایی شەڕی ڤیەتنامدا دەهێنێتەوە یاد، بەڵام لەم ڕووداوانەی ئەفغانستاندا دەکرێت بگوترێت سەرۆک بایدن دەرنەکەوتووە.

مانەوەی سەرۆک بایدن لە کامپ دەیڤد، بەوە لێکدەدرێتەوە کە خۆی لە ڕۆژنامەوانان بە دور دەگرێت. تەنها ڕاگەیەندراوێکی سەرۆک بایدن لەسەر ئەم ڕەوشە، ڕۆژی شەممە بڵاوکرایەوە.
سەرۆک بایدن لەو ڕاگەیەندراوەیدا جەخت دەکاتەوە لەوەی "کشانەوەی لەناکاوی ئەمەریکا لە ئەفغانستان کە بووە مایەی ئەوەی تاڵیبان دەست بەسەر ئەو وڵاتەدا بگرێت، تەنها بژارەیەک بووە کە بشێت."

ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ زۆربوونی فشارەکاندا، کۆشکی سپی تەنها یەک وێنەی سەرۆک بایدنی بڵاوکردەوە لەسەر مێزێک دانیشتووە و لە ڕێی ڤیدیۆوە گوێ لە ڕاوێژکارەکانی دەگرێت.

XS
SM
MD
LG