Accessibility links

سەرۆکی تورکیا پێشنیازی کۆبوونەوە دەکات لەگەڵ ڕێبەری تاڵیباندا


recep tayyip erdogan

سەرۆکی تورکیا دەڵێت لەگەڵ پاکستاندا کاردەکات بۆ سەقامگیری لە ئەفغانستاندا و هەروەهاش بۆ ڕێگەگرتن لە شەپۆلی نوێی پەنابەران.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت "تورکیا ڕووبەڕووی شەپۆلێکی گەورەی کۆچکردنی ئەفغانستانییەکان دەبێتەوە لە ڕێی ئێرانەوە. بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ هێنانەوە ئارای سەقامگیری لە ناوچەکەدا و بە ئەفغانستان دەستپێدەکەین و بۆ بەجێگەیاندنی ئەم ئەرکەش پێویستە لەگەڵ پاکستاندا کار بکەین و هاوکارییەکانمان بەهێز بکەین."

ئەردۆغان پێشنیازیشی کردووە لەگەڵ ڕێبەری تاڵیباندا کۆببێتەوە.

گەیشتنی کۆچبەرانی ئەفغانستان بۆ سنوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا بۆتە دۆسێیەکت گەرموگوڕی سیاسی لە ئانکەرە. ئۆپزسیۆن لە تورکیا فشاری خستۆتە سەر حکومەتەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان تا ڕێوشوێنی توند بگرێتەبەر بۆ ڕایگەگرتن لە کۆچبەرە ئەفغانییەکان.

وەڵامی حکومەتی تورکیاش، خێراکردنی بونیاتنانی دیوارێک بووە لەسەر سنور لەگەڵ ئێراندا.
ئەردۆغان لە لێدوانەکانی ئەمڕۆ یەکشەممەیدا دەڵێت "لەگەڵ دروستکردنی ئەو دیوارەدا بەتەواوەتی ڕێگەدەگرین لە گەیشتنی کۆچبەرانی ئەفغانستانیدا."


XS
SM
MD
LG