ڕۆژنامه‌وان ئازادکوردی له وت‌و وێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت مه‌شعل تهمو چه‌ند ڕۆژی پێشتر هه‌ر وه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی مردنی لێکرابو، به‌ڵام زیره‌کانه توانیوه خۆێ لێ ده‌رباز بکات و ده‌شڵێت من وا ده‌بینم و ئاماژهکانێش وا ڕا ده‌گه‌ێنن که ئه‌مه ده‌ستی هێزه‌کانی ئاسایشی سوریه.
ڕۆژنامه‌وان و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ ڕزا مه‌نوچه‌هری له وت‌و وێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت پاش هه‌ڵبژاردنه په‌ڕله‌مانیه‌کان ئاکه‌په چاوه‌ڕوانی نه ده‌کرد کورده‌کان سه‌رکه‌وتنێکی ئاوا گه‌وره به ده‌ست بهێنن، ئه‌مه بوه هوی نگرانی تورکیا و مه‌ترسی ئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا کورده‌کان داوای مافێکی زۆرتر بکه‌ن و ئه‌مه ئامانجی سه‌ره‌کیه که ده‌یانه‌وێ کورد به لاوازی بمێنیته‌وه و له داخوازیه‌کانیان پاشه‌کشه بکه‌ن.
سوریا فه‌لاح چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ وژنان و پسپۆر له یاسای نێونه‌ته‌وه‌ییدا له ههڤیهێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت من ناتوانم بڵێم چه‌نی شانسی ئه‌و شته ئهبێنرێ، به‌ڵام شانسێکی زۆر که‌مێش نییه، چونکه له نێوان ئه‌و که‌سانه‌ی کاندید کراوون کاک سدیق کبودوهند نه‌فه‌ری شهشمه له سه‌ر لیستیهکهدا وه هیوادارین بیباته‌وه
عبدولواحد گوانی فه‌رمانداری چۆمان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت سه‌باره‌ت به دروستکردنی ڕێگا ، قه‌ڵا، دیوار و سیمی خاردار(دڕگدار) کۆماری ئیسلامی ئێران ماوه‌ی سێ ساڵه خه‌ریکی ئه‌و کاره‌یه بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی ، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له ناو خاکی کوردستانه، ڕاستیه‌که‌ی وا نییه که وا هاتوه‌ته ناو کوردستان و خاکی داگیرکردوه ، ئه‌و شێوازه نییه، به‌ڵکۆ به شێوه‌یه‌کی سه‌ربازیه، واته ئامانجێکی داگیرکاری نییه.
له وت‌و وێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له زیندانه‌وه فواد ڤیلزی ده‌ڵێت من به هۆی هاوکاریم له گه‌ڵ حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ده‌ستگیر کرام و زۆریش ئازاریان دام و له ترسی ئه‌وه‌دا هه‌ڵاتوم و په‌نام بردوه‌ته سوید. ڤیلزی ده‌شڵێت من سویدم هه‌ڵنه‌بژارد به‌ڵکۆ منیان هێنا بۆ ئێره.
لێکۆڵه‌ر و نووسه‌ر حه‌سه‌ن قازی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌وان له هه‌ل و مه‌رجێکدا چونه‌ته په‌ڕڵه‌مان باره‌که ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا نه‌هاتوه چونکه حکومه‌ت و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی AKP زۆر توند وتیژ تر بوه له باری کێشه‌ی کورده‌وه.
ئیسماعیل یاری به‌رپرسی سازمانی ئه‌وروپایی بۆ په‌نابه‌رانی ئێرانی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌مه یه‌کم سازمانه که به شێوه‌یه‌کی یاسایی و تاێبه‌ته بۆ په‌نابه‌رانی ئێرانی وه خۆم وه‌کو کورد خۆشحاڵم له یارمه‌تی دانی کورده‌کانی تر له به‌شه‌کانی تری کوردستان و بێجگه له ئه‌وروپای ڕۆژ ئاوا له وڵاتانی تریش چالاکین و له‌م ڕێگایه‌وه ئه‌توانن په‌ێوه‌ندیمان پیه‌وه بکه‌ن.www.eoir.eu .
خه‌بات موحه‌مه‌دی ده‌م ڕاستی دانیشتوانی کامپه‌که له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌وه سێ ده‌یه‌یه ئێمه له زۆر شت هه‌ر له خوێندنه‌وه بگره تاکو ته‌ندروستی و بناغهترین مافه‌کانی په‌نابه‌ری بێبه‌ش کراوین
عه‌لی حوسه‌ێن فه‌ێلی ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له ڕاستیدا ئێمه چاوه‌ڕوانمان نه‌کرد مالکی به‌و جۆره قسه‌بکات، به‌و پیه‌ی که تاکو ئێستا وا بیرمان ده‌کرده‌وه که کوردین و عێراقیشین و ده‌توانین سه‌ر به هه‌ر ئاین و ئاینزاێیک بین و له‌وه‌ش ئه‌توانیین هاوبیرو باوه‌ڕی مه‌زهه‌بی بین که پێ ده‌ڵێن شیعه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که مالکی ئاماژه‌ی پێ ده‌کات ئه‌وه داماڵینی ئێمه‌یه له‌و مێژوییه ، له‌و کێشه نه‌ته‌وه‌ییه بێ ئه‌وه‌ی جێگیریکی بۆ ده‌سنیشان بکات
شه‌ریف بهروز نوێنه‌ری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له باکوری ئه‌مریکا و که‌نه‌دا له ههظپهێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره ده‌بێت له زۆر ڕوانگه‌وه بۆی بچیت ، قه‌ێرانی و ئاڵۆزیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست که هه‌ردو ئێران و تورکیا نایانه‌وی له به‌رامبه‌ر هه‌ر چه‌شنه روبه‌رو بۆنهوهیهکدا له‌گه‌ڵ ئۆپوزسیون لاوازی پێشان بده‌ن
نامجۆ ته‌همی یه‌کێک له په‌نابه‌رانی کوردی ئێرانه که نزیکه‌ی چوار ساڵ و نیوه له سوید ده‌ژێت، له 11 سیپتامبری ئه‌مساڵه‌وه له لایه‌ن پۆلیسی ئیستۆکهۆڵمهوه به هۆی نه یاسایی بونی له‌و وڵاته‌دا ده‌ستگیر کراوه. له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌لێت ئه‌و یه‌کێک له پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه بوه وه ئه‌گه‌ر بێت و بینێرنه‌وه ئێران له‌وانه‌یه به ده‌ستی کاربه‌ده‌ستانی ڕژیمی له سێداره بدرێت.
جه‌مال تاهیر ئیبراهیم ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی کوردستان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت په‌ڕله‌مانی کوردستان له کۆبونه‌وه‌یه‌کی نه ئاسایی‌دا له 25/8 چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌کی ده‌رکرد که یه‌کێکیان ئه‌وه بوو هه‌ر هێزیکی بیانی و به هه‌ر جۆریک بن ده‌بێ له کوردستان بچنه ده‌ر
شاهو کرماشانی له به‌رامبه‌ر ئاخۆ به‌و شیوه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب و موسڵمان له فه‌لستینیه‌کان پشتیوانی ده‌که‌ن ئایا له کورد ده‌که‌ن ؟ ده‌ڵێت له‌م کاته‌دا من پێم وایه هیچ پشتگیریه‌ک له لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه بۆ کێشه‌ی کورد له ئارادا نییه و بگره کوردیش خۆی به ئه‌ندازه‌ی پێویست کاری بۆ نه‌کردوه.
پرۆفیسۆر عه‌باس وه‌لی له زانکۆی بۆسفۆرسی ئیستامبول له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت " ئه‌و ووشه‌یه له سیاسه‌تتدا به ئه‌خلاقی و مۆڕالی لێکده‌درێته‌وه و شتێک نییه له ڕاده به‌ده‌ر بێت و به‌شێکه له بهڵگههێنان بۆ ڕه‌واکردن له رێبازی نێونه‌ته‌وه‌ییدا، هه‌ر ئێستاکه تورکیا کێشه‌ی کورد چۆن ده‌بینیت وه چۆن ده‌ڕوانیته کێشه‌ی فه‌له‌ستین و هه‌ر به‌و جۆره ئێران وه یاخود له چوارچێوه‌یه‌کی گه‌وره‌تردا کێشه‌کانی سوریا ، به‌حرێن، یه‌مه‌ن، وه یاخود کێشه‌ی لیبیا چۆن بینراوه.
دکتۆر کارزان خانه‌قینی ئه‌ندامی گروپی به‌رگری کردن له بهڕژهوهندیه گشتیه‌کان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت سه‌ردانی سه‌رۆک بارزانی بۆ شاره‌که‌مان پشتگیریه‌کی گه‌وره بو بۆ ئه‌م باره ناله‌باره‌ی شاره دابڕاوه‌کانی کوردستان
سوران پاڵانی ڕۆژنامه نوس و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له یاسا له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت من پێم وایه داخوازی فه‌ڵه‌ستینیه‌کان ده‌که‌وێته چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێکه‌وتنامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ی که له نێوان وڵاتاندا هه‌یه بۆ دروستبونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به‌ڵێ سه‌رۆک کۆماری عێراق مام جه‌لال به نوێنه‌رایه‌تی عێراق له کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان به‌شدار بو وه وتارێکی زۆر به پێزی دا
ڕۆژنامه‌وان ئیبراهیم جه‌هانگیری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئامه‌دی نه‌ژاد له‌و دو ساڵه‌ی ڕبوردودا به یه‌ک شێواز بینیومانه وه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌م ئه‌و جاره‌ش به هه‌مان شێواز بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان وه‌کو حکومه‌تێکی مه‌کته‌بی، حکومه‌تێکی ئیسلامی که بنه‌ماکانی به وته‌ی خۆیان له‌سه‌ر شه‌ریعه‌ت دامه‌زراوه ئایدیولوژی و چوارچیوه‌یه‌کی تاێبه‌ت به خۆیان هه‌یه ناتوانن له‌و چوارچێوه‌یه و نایانهویش تێپه‌ڕ بن.
دکتۆر رێبوار که‌ریم مه‌حمود مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆێ سلیمانی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان باس ده‌کرێت ساڵانه هه‌مو ده‌وڵه‌تێک خاوه‌نی وتاری تاێبه‌تی خۆیه‌تی وه سه‌رۆک کۆماریش وه‌کو ئه‌و که‌سه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ده‌کات و وتاری عێراق له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان پێشکه‌ش ده‌کات پێم وایه کۆمه‌ڵێک ته‌وه‌ری گرنگ له وتاره‌که‌ی مام جه‌لال دا باس ده‌کرێت
ڕۆژنامه‌وان و چالاکوان سه‌لام عه‌بدوڵا له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت خانه‌قین له ڕاستیدا بوه‌ته قوربانی له‌م ناوه‌راسته‌دا، خانه‌قین له سه‌رده‌می ساسانی و یۆنانیه‌کان کاروانسه‌رای بازرگانی بوه نێوان ئه‌وروپا و وڵاته‌کانی ڕۆژهه‌ڵات تا هیند و چین ، شارێکی کۆن و کلاسیکیه، خاوه‌ن شوێنێکی جیو ستراتیژیه به هۆی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت، که به ده‌یان چای نه‌وت و گازی تێدایه بێجگه له نه‌وتخانه
زیاتر نیشـان بده