سازمان ئه‌وروپایی بۆ په‌نابه‌رانی ئێرانی ماوه‌ی دوو ساڵه دامه‌زراوه به‌ڵام ساڵیک له‌مه‌وه پێش کاریگه‌رانه ده‌ست به کاره‌کانی کردوه بۆ یارمه‌تی دانی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له ئێرانه‌وه ڕوو ده‌که‌نه وڵاتانی ده‌ره‌وه.
ئیسماعیل یاری به‌رپرسی سازمانی ئه‌وروپایی بۆ په‌نابه‌رانی ئێرانی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌مه یه‌کم سازمانه که به شێوه‌یه‌کی یاسایی و تاێبه‌ته بۆ په‌نابه‌رانی ئێرانی وه خۆم وه‌کو کورد خۆشحاڵم له یارمه‌تی دانی کورده‌کانی تر له به‌شه‌کانی تری کوردستان و بێجگه له ئه‌وروپای ڕۆژ ئاوا له وڵاتانی تریش چالاکین و له‌م ڕێگایه‌وه ئه‌توانن په‌ێوه‌ندیمان پیه‌وه بکه‌ن.www.eoir.eu .
یاری ده‌شڵێت ئه‌و که‌سانه‌ی پێش ئه‌وه‌ی بێن ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئێمه په‌ێوه‌ندی بکه‌ن ئه‌توانین پیان بڵێن : پێویست ناکات خۆت بده‌ی له ئاگر و ئاو مه‌ترسی ئه‌وه‌ی که ژیانت له ده‌ست بده‌ی بۆ ئه‌وه‌ی به‌س بگه‌ێت ژیانێکی باشترت هه‌بێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی25:16 خوله‌که.