فواد ڤیلزی یه‌کێک له په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه که بۆ ماوه‌ی پێنج ساله به نا یاسایی له سوید ماوه‌ته‌وه ، ئه‌و چه‌ندین هه‌فته له‌مه‌و پێش به هوێ نه یاسایی بونی له‌و وڵاته‌دا له لایه‌ن پۆلیسی سویده‌وه ده‌ستگیر کراوه.
له وت‌و وێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له زیندانه‌وه فواد ڤیلزی ده‌ڵێت من به هۆی هاوکاریم له گه‌ڵ حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ده‌ستگیر کرام و زۆریش ئازاریان دام و له ترسی ئه‌وه‌دا هه‌ڵاتوم و په‌نام بردوه‌ته سوید. ڤیلزی ده‌شڵێت من سویدم هه‌ڵنه‌بژارد به‌ڵکۆ منیان هێنا بۆ ئێره.