کورده دانیشتوه‌کانی کامپی په‌نابه‌رانی وه‌لید له سه‌ر سنوری عێراق و سوریا که له کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێک هاتون، ئاگادار کراونه‌ته‌وه که له‌م نزدیکانهدا کامپه‌که داده‌خرێت و به سه‌ر ناوچه‌کانی تری عێراقدا دابه‌ش ده‌کرێن ، هه‌ر وه‌ها حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌گی خۆی پێشان داوه بۆ وه‌رگرتنی 123 که‌س له‌و په‌نابه‌رانه.
خه‌بات موحه‌مه‌دی ده‌م ڕاستی دانیشتوانی کامپه‌که له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌وه سێ ده‌یه‌یه ئێمه له زۆر شت هه‌ر له خوێندنه‌وه بگره تاکو ته‌ندروستی و بناغهترین مافه‌کانی په‌نابه‌ری بێبه‌ش کراوین و حکومه‌تی عێراق پاش 30 ساڵ ئێستاکه‌ش ئاماده نییه به فیرمی وه‌کو په‌نابه‌ر په‌سه‌ندمان بکات. محه‌مه‌دی ده‌شڵێت بۆ ئێمه گرنگ نییه عێراق بێت یان هه‌ر شوێنێکی تر، ئێمه ئه‌مانه‌وێ له هه‌ر شوێنێک بێت به ئازادی و ئاسوده بژین.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 11:54خوله‌که.