سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌و ڕۆژه‌وه هه‌ڵبژێردراوه ساڵانه سه‌ره ڕای به‌و شیوه‌ی له نیویورک و وڵاته یه‌کگرتوه‌کان پێشوازی لێده‌کرێت ده‌گه‌رێته‌وه و بێ باکانه له کۆبۆنه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان به‌شداری ده‌کات.
ڕۆژنامه‌وان ئیبراهیم جه‌هانگیری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئامه‌دی نه‌ژاد له‌و دو ساڵه‌ی ڕبوردودا به یه‌ک شێواز بینیومانه وه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌م ئه‌و جاره‌ش به هه‌مان شێواز بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان وه‌کو حکومه‌تێکی مه‌کته‌بی، حکومه‌تێکی ئیسلامی که بنه‌ماکانی به وته‌ی خۆیان له‌سه‌ر شه‌ریعه‌ت دامه‌زراوه ئایدیولوژی و چوارچیوه‌یه‌کی تاێبه‌ت به خۆیان هه‌یه ناتوانن له‌و چوارچێوه‌یه و نایانه‌ویش تێپه‌ڕ بن. جه‌هانگیری ده‌شڵێت ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد هه‌ر وه‌کو فه‌رمانده‌یه‌کی سوپای پاسداران ، وه‌کو فه‌رمانده‌یه‌کی به‌سیج دێت له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان به‌شداری ده‌کات و شتێک ده‌ڵێت وه‌کو ده‌بینین که‌س به دڵی نییه، ئه‌و هاتوه هه‌راو هوریا دروست بکات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:52خوله‌که.