فه‌ره‌تر له 100 سه‌رۆک کۆمار، سه‌رۆکی حکومه‌تان و نوێنه‌رانیان له کۆبونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان به کێشه‌ی جۆرا و جۆر له وڵاتانیانهوه به‌شداری ده‌که‌ن، ئاخۆ سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاله‌بانی چی پێه که بیخاته به‌رده‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن؟.
دکتۆر رێبوار که‌ریم مه‌حمود مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆێ سلیمانی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان باس ده‌کرێت ساڵانه هه‌مو ده‌وڵه‌تێک خاوه‌نی وتاری تاێبه‌تی خۆیه‌تی وه سه‌رۆک کۆماریش وه‌کو ئه‌و که‌سه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ده‌کات و وتاری عێراق له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان پێشکه‌ش ده‌کات پێم وایه کۆمه‌ڵێک ته‌وه‌ری گرنگ له وتاره‌که‌ی مام جه‌لال دا باس ده‌کرێت ، ته‌وری به‌ره‌و پێشه‌وه چونی باری ڕامیاری و ئاسایش ، کێشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا، گۆڕانکاریه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ، ناوچه‌که و به تاێبه‌تی وڵاتانی ده‌ورو به‌ری عێراق و تا چه‌ند کاریگه‌ریان هه‌بوه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی چ له عێراق وه چ له ناوچه‌که وه ئایا ئایندهی ئه‌م ناوچه به چ ئاراسته‌یه‌کدا ده‌ڕوات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:13 خوله‌که.