Double standard وه یاخود دوبلی مۆراڵ ووشه‌یه‌که که له‌م ڕۆژانه‌دا زۆر به‌کار دێت بۆ بارێک، کێشه‌یه‌ک، هه‌ل و مه‌رجێک که له هه‌مان جۆرن و له هه‌مان خانه خۆیان ده‌دۆزنه‌وه به‌ڵام به دوو چاوی جیاواز ته‌ماشا ده‌کرێن، ڕه‌واییکردنی یه‌کێکێان و ناڕهواییکردنی ئه‌وه‌ی تر.
پرۆفیسۆر عه‌باس وه‌لی له زانکۆی بۆسفۆرسی ئیستامبول له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت " ئه‌و ووشه‌یه له سیاسه‌تتدا به ئه‌خلاقی و مۆڕالی لێکده‌درێته‌وه و شتێک نییه له ڕاده به‌ده‌ر بێت و به‌شێکه له بهڵگههێنان بۆ ڕه‌واکردن له رێبازی نێونه‌ته‌وه‌ییدا، هه‌ر ئێستاکه تورکیا کێشه‌ی کورد چۆن ده‌بینیت وه چۆن ده‌ڕوانیته کێشه‌ی فه‌له‌ستین و هه‌ر به‌و جۆره ئێران وه یاخود له چوارچێوه‌یه‌کی گه‌وره‌تردا کێشه‌کانی سوریا ، به‌حرێن، یه‌مه‌ن، وه یاخود کێشه‌ی لیبیا چۆن بینراوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 18: