ڕێبوار ئیبراهیم زادیان وته‌بێژی گروپه‌که له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت " ئێمه کۆمه‌ڵێکین که دژ به حکومه‌تی ئێران چالاکیمان کردوه وه ماوه‌یه‌کی زۆر له ناو پارته کوردیه‌کاندا بوینه وه دواتر به هۆی نه‌بونی باری ئاسایش و ترسی کۆماری ئیسلامی هه‌ڵاتوین و رومان کردوه‌ته سوئێد و وڵاتانی تری ئه‌وروپایی و ئێستاکه‌ش له ترسی ناردنه‌وه خۆپیشاندان ده‌که‌ێن و هه‌ر وه‌ها داوا ده‌که‌ێن مافی په‌نابه‌ریمان پێ بدرێت.
نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان شه‌هاب شه‌ێخی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت من خۆم دژ به شه‌ڕم و له واقعی سیاسی‌دا ده‌بێ هه‌ندی پێناسه و شت له یه‌ک جیا کهێنهوه، شه‌ڕێکی نه‌ته‌وایه‌تی جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سازمانێکی چریکی وه یا خود سازمانێک وه‌کو ئه‌و چریکانه‌ی کۆڵومبیا یا ئه‌مریکای باشور یان شیوه‌کانی تر وه‌کو تامیل که هه‌مو باسیان لێ ده‌کرێ
کاوه کرماشانی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت "به دڵنییایه‌وه جێ شانازی منه که له نێوان ئه‌و که‌سانه‌دام ئه‌م خه‌ڵاته‌م له لایه‌ن ڕێکخراوه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤه‌وه پێشکه‌ش کراوه ، هه‌رچه‌ند له‌و بڕوایه‌دام که‌سانێکی له‌مه‌ن شایسته‌تر هه‌ن که شایانی ئه‌و خه‌ڵاته بن. کرماشانی ده‌شڵێت هه‌ر به‌م بۆنه‌وه خه‌ڵاته‌که‌م وه‌کو سمبۆڵیک پێشکه‌ش به هاوڕێ فیمینیست کورد به‌هاره عه‌له‌وی ده‌که‌م که چه‌ند مانگ له‌مه‌و پێش له‌م جیهانه ماڵئاوایی کرد.
حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت سروشتیه یادی روداوی ئاوا ناخۆش و برینی وا گه‌وره 19 ساڵ له‌مه‌و پێش که‌وتوه‌ته سه‌ر جه‌سته‌ی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له کوردستانی ئێران جگه له بیره‌وه‌ریه‌کی ناخۆش له لایه‌ک و له هه‌مان کاتدا دڵخۆشی له‌وه‌ی که له‌به‌رامبه‌ر مه‌زاری گیان بهختواندا سه‌رفه‌راز بین که تا ئێستا له ماوه‌ی ئه‌م 19 ساڵه‌دا ڕێگای ئه‌وان و ڕێبازی ئه‌وانمان درێژه داوه و درێژه‌ی ده‌ده‌ین هه‌تا ئه‌و کاته‌ی به ئاوات و ئامانجه‌کانی ئه‌و ڕێبه‌ره و گیان بهختوهکانی تری کوردستان دهگهێن.
خانمی نه‌گین شێخ الاسلامی ڕۆژنامه‌وان و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ و ژنان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت تورکیا نه‌ک هه‌ر له‌م ده‌ورانه به‌ڵکۆ له پێشیشدا تورکیا سیاسه‌تێکی دووگانه‌ی هه‌بوه، له کاتێکدا هه‌وڵی ده‌دا پایگای خۆێ له نێو وڵاتانی ئه‌وروپایی و ڕۆژئاوا بپارێزیت هه‌ر وه‌ها هه‌وڵی ئه‌وه‌ش دا له نێو جیهانی ئیسلامدا ئه‌و پاێگایهش بپارێزیت که ئه‌و دو سیاسه‌ته دووگانهیه ئه‌ردوگانی پاراستوه
هۆزان مه‌حمود چالاکی مافه‌کانی ژنان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌م جۆره بانگه‌وازانه زه‌نگێکی مه‌ترسیناکه که ڕۆژانه ده‌درێت به گوی زۆری له ژنان و گه‌نجانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه
بابان سه‌قزی ئه‌ندامی کونسه‌ی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت چ پێش ده‌سه‌ڵاتداری ئاکه‌په واته پێش ئه‌ردوگان و ئێستا به داخه‌وه به گرنگیه‌وه سه‌رنجیان نه‌داوه‌ته چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد
ڕه‌حمان غه‌ریب ڕۆژنامه نووس و ڕێکخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌م هه‌نگاوه به شێوه‌یه‌کی پۆزیتڤاته پێشوازی لێ ئه‌که‌ێن وه پێمان وایه هه‌نگاوێکه به ڕێڕه‌وی ڕاست. ڕێکخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ ده‌شڵێت ئه‌و پێشلکاریانه نه سیاسه‌تی پارتی و یه‌کێتیه وه نه سیاسه‌تی ڕه‌سمی حکومه‌تی کوردستانیشه .
ڕه‌حمان جه‌وانمه‌ردی ڕۆژنامه‌وان و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به ڕاستی بۆ هه‌موی ئێمه زۆر زۆر ناخۆش بوو چۆن که‌سانێکی بێ گوناه کوژران و ئه‌مه کاریگه‌ری هه‌بو له‌سه‌ر هه‌موی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی و جیهان به موسڵمان و نه موسڵمانیهوه و به ڕۆژ ئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتیه‌وه.
فه‌رشاد نوری یه‌کێک له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی کاک موختار له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت موختاری ئامۆزام له 16/7/1374 شه‌مسی به ده‌ستی هێزه‌کانی ئیتلاعات ده‌ستگیر کراوه و تا ئێستا هیچ ده‌نگ و باسێک له باره‌یه‌وه نییه سه‌ره رای سه‌ردانی ده‌زگاه جۆراو جۆره‌کانی ده‌وڵه‌ت و سکاڵاکانمان بۆ کاره‌به‌ده‌سته باڵاکان له نێوانیان ئایه‌توڵا ڕه‌فسه‌نجانی و خاتمی له ده‌می سه‌ردانه‌کانیاندا بۆ ناوچه کوردیه‌کان.
حاجی ئه‌حمه‌دی ئۆباڵی ئه‌م شه‌ڕه ده‌خاته سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران و ده‌ڵێت ئێمه به‌رگری له مافی ڕه‌وای خۆمان ده‌که‌ێن و ئه‌وانن که هێڕش ده‌که‌ن نه‌ک ئێمه و له‌و بروایه‌دایه نه‌ک هه‌ر هێزه کوردیه‌کان ئه‌بێ یه‌کگرتو بن و پێکه‌وه کار بکه‌ن به‌ڵکو له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تری ئێران‌دا هاو ده‌ست بن و ده‌ڵێت به ته‌نی ئێران به ئێمه نارۆخێت
دکتۆر رێبوار فه‌تاح چاودێری کار‌و باری ڕامیاری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له‌خۆ باییبون ڕه‌نگه هۆکارێک بێت له هۆکاره‌کان به تاێبه‌تی بۆ تورکیا که ئێستا خۆی به زلهێزێکی ئه‌و ناوچه ئه‌زانێ به هۆی ئه‌وه‌ی وه‌کو پردێکه له نێوان ئه‌مریکا، ئه‌وروپا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست، په‌ێوه‌ندی به هێزی له‌گه‌ڵ سوریا و ئێران وه تا ڕاده‌یه‌کی زۆریش له‌گه‌ڵ عێراقیش ، سه‌ره‌رای په‌ێوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ وڵاتانی موسلمان
سه‌رۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک) حاجی ئه‌حمه‌دی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی فارسی ده‌نگی ئه‌مریکا له باره‌ی کوژرانی مه‌جید کاویان جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و کاریگه‌ری له‌سه‌ر پژاک و کرداره‌کانی ده‌ڵێت "هه‌مو کادره‌کانی ئێمه هه‌ر به‌و جۆره‌ن، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بڵێت چ کهمبودیک، چ که‌ماسیه‌ک له تیکۆشانی پژاک دا پێک دێنی؟ دیاره بێ کاریگه‌ر نابێت و شتێکی ڕاست نییه ئه‌گه‌ر بڵێم کاریگه‌ر نییه، به‌ڵام کاریگه‌ری ئه‌و تۆی نییه
ڕۆژنامه‌وان کاوه قوره‌ێشی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت "چه‌ند خاڵێک لێره‌دا هه‌یه که شایانی باس کردنن، یه‌کم حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نه که‌سێک بوه که رێگایان به پ.ک.ک و پژاک داوه بچنه ئه‌وه‌ی وه به دڵنییایشه‌وه که‌سێک نییه که ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی ببێت ئه‌مانه دابگرێت و بیانهێنته خواره‌وه، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه پێ ئه‌چێت به شیوه‌یه‌کی کاتی بتوانێت کۆتایی به‌م باره بهێنێت
سۆران خدری چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ و کاروباری ڕامیاری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت پژاک هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی خه‌باتیه‌وه باوه‌رێکی ئه‌وتوی به خه‌باتی چه‌کداری نه‌بوه
موحه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن فه‌رماندار وه یا خود قائیمقامی شاری خانه‌قین له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت " ئه‌و کومیته‌یه به مه‌به‌ستی لێکوڵینه‌وه‌یه له‌وه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانه بۆ کراوه، هۆیه‌که‌ی چیه، رێگه‌یان پێ دراوه یا نه وه ئاخۆ ئاشتیانه بوه. فه‌رمانداری خانه‌قین ده‌ڵێت بڕوا ناکه‌م بتوانن سزای که‌س بده‌ن له خانه‌قین
ده‌شڵێت جێ خۆشحالیه هه‌مو لایه‌نه کوردیه‌کان ئه‌و هێڕشانه‌یان شه‌رمه‌زار کردون وه به‌شێکی زۆری لایه‌نه کوردیه‌کان ئاماده‌گی خۆیان دهربریون شان به شانی پژاک و پ.ک.ک له قه‌ندیله‌وه به‌ره‌نگاری هێزه‌کانی ئێران ببنه‌وه.
گرنگی یادکردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره کاره‌سات و روداوانه له‌وه‌دایه که ئه‌بێ وه‌کو ژینوساید له مێژوی کوردا چاوی لێبکرێت و ئه‌بێ به دادگاکانی نێونه‌ته‌وه‌یی و ده‌ره‌وه بدرێت بۆ شه‌رمه‌زارکردنیان، که به داخه‌وه تا ئێستا ئه‌و کاره ئه‌نجام نه‌دراوه.
خانم هومه‌ێلی ده‌لی من هه‌مو کاره‌سات و یادگاریه‌کانم له بیره یه‌کمین فه‌رمانی جیهادی خومه‌ێنی 28 مورداد ساڵی 58، له سێداره‌کانی خه‌ڵخاڵی که بوه ئه‌نگیزه بۆ من چونکه چه‌ند که‌سێکیان له خزمه‌کانمان بون و کوژرانی ئه‌و 9 که‌سه له فرۆکه‌خانه‌ی کوردستان ناڕه‌واو به بێ هێچ تاوانێک بوو
مادح ئه‌حمه‌دی نوێنه‌ری حیزبی دیموکراتی کوردستان له شاری سلێمانی له کوردستانی باشور له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت پێم وایه به‌رهه‌می ترسێکه که ئه‌م ترسه زۆرتر دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی خولی ده‌یه‌می سه‌رۆک کۆماری له ئێران دروست بوو
زیاتر نیشـان بده