ئیسرائیل ساڵه‌هایه به‌شێکی فه‌ڵه‌ستینی داگیر کردوه و سه‌ره ڕای ئه‌و هه‌مو خوێن ڕشتن و وت‌و وێژ و ناوبژیه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان به چاره‌سه‌ریه‌ک نه‌گه‌یشتون که هه‌ردو لا ملکه‌چی بن.
فه‌ڵستینیه‌کان ئێستاکه له‌و بڕوایه‌دان کێشه‌که ده‌بێت له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت به‌ڵام ئیسرائیل و وڵاته یه‌کگرتوه‌کان به پێچه‌وانه‌ی فه‌ڵستینیه‌کان له‌و بڕوایه‌دا نین کێشه‌که له رێگای نه‌توه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت.
سوران پاڵانی ڕۆژنامه نوس و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له یاسا له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت من پێم وایه داخوازی فه‌ڵه‌ستینیه‌کان ده‌که‌وێته چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێکه‌وتنامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ی که له نێوان وڵاتاندا هه‌یه بۆ دروستبونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ که پێم وایه ئه‌مه مافێکی سروشتی ، مرۆڤی و یاسایی خۆیانه. پاڵانی ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دا نییه ئیسرائیل ده‌ست له ناوچه داگیرکراوه‌کان هه‌ڵبگرێت و ده‌ڵێت جێ سه‌ر سوڕمانه ئیسرائیل و ئه‌مریکا له‌و بڕوایه‌دا نیین کێشه‌که له ڕیگای نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت!!
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:33 خوله‌که.