ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش له له‌یه‌ن په‌ڕله‌مانی کوردستانه‌وه سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی تورکیا که بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له کوردستانی عێراقدا جێگیر بوونه بریارێک ده‌رچو، به‌ڵام تا ئێستا نه‌ک هه‌ر ڕوون نییه ئه‌و هێزانه بکێشنه‌وه به‌ڵکۆ له میدیاکاندا و له زاری سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا وا هاتوه گوایه تورکیا نیازی هه‌یه له ناردنی پینج هه‌زار سه‌ربازی تر بۆ هه‌رێمه‌که که بۆ هه‌میشه له‌وێدا بمێننه‌وه.
جه‌مال تاهیر ئیبراهیم ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی کوردستان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت په‌ڕله‌مانی کوردستان له کۆبونه‌وه‌یه‌کی نه ئاسایی‌دا له 25/8 چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌کی ده‌رکرد که یه‌کێکیان ئه‌وه بوو هه‌ر هێزیکی بیانی و به هه‌ر جۆریک بن ده‌بێ له کوردستان بچنه ده‌ر، وه ده‌شڵێت لایه‌نی تورکی ئه‌بێ ئه‌وه تێبگات بونی ئه‌وان لێره هیچ سودێک ناگهێنی و کێشه‌ی له‌گه‌ڵ پ.ک.ک دا ده‌بێ ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بکات.وه له باره‌ی هاتنی هێزێکی زۆرتر بۆ هه‌ریمه‌که ده‌ڵێت نه‌ک هه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ڵکۆ گه‌لی کوردیش ڕیگا به‌وه نادات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:22خوله‌که