گومانی تێدا نییه که‌س خوازیاری شه‌ڕ نییه، چونکه شه‌ڕ بێجگه له ماڵ وێرانی هیچی تر له‌گه‌ڵ خۆێدا ناهێنی، به‌ڵام له وڵاتێک‌دا وه‌کو ئێران که هه‌مو ده‌رگاکان به ڕوتتدا داخرابیت ئایا هیچ ڕێگایه‌کی تر له‌به‌ردایه؟
نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان شه‌هاب شه‌ێخی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت من خۆم دژ به شه‌ڕم و له واقعی سیاسی‌دا ده‌بێ هه‌ندی پێناسه و شت له یه‌ک جیا که‌ێنه‌وه، شه‌ڕێکی نه‌ته‌وایه‌تی جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سازمانێکی چریکی وه یا خود سازمانێک وه‌کو ئه‌و چریکانه‌ی کۆڵومبیا یا ئه‌مریکای باشور یان شیوه‌کانی تر وه‌کو تامیل که هه‌مو باسیان لێ ده‌کرێ یه‌کسه‌ر دێن هه‌مو وه‌کو یه‌ک باس ده‌کرێن و ده‌خرێنه یه‌ک خانه‌وه، ئه‌مانه به هۆی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه دێن شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت ، ئه‌وه‌یه یان تیدا ده‌چیت وه یا ئه‌گه‌ر تیا نه‌چیت شه‌ر ئه‌که‌ێت ، ڕێگه‌یه‌کت بۆ نه‌ماته‌وه ، باڵام ئه‌مڕۆ گوتاره‌کان یان( دیسکۆرسه‌کان) گۆڕاون . شه‌ێخی ده‌پرسێت ئایا ناکرێت له که‌ناڵه‌کانی تره‌وه بۆ مافه‌کانی کورد تێ بکوشرێت چ له ناوه‌وه وه یاخود له ده‌ره‌وه‌ی وڵات؟ شه‌ێخی ده‌شڵێت ئێمه له‌به‌ر شه‌ڕکردن ئاماده‌ێن بکوژرێن یان له سێداره بدرێن ، ئه‌ی ناتوانری له‌به‌ر چالاکی مه‌ده‌نی بکوژرێن؟
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 11:55خوله‌که.