جارێکی تر میدیاکانی کوردی باس له دروستکردنی قه‌ڵا و پاسگا ده‌که‌ن له لایه‌ن ئێرانه‌وه له ناو سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق که ژماره‌یێکیان ده‌که‌ونه ناوچه‌ی چۆمان، به‌ڵام زۆر له به‌رپرسانی هه‌رێم ده‌ڵێن وانییه.
عبدولواحد گوانی فه‌رمانداری چۆمان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت سه‌باره‌ت به دروستکردنی ڕێگا ، قه‌ڵا، دیوار و سیمی خاردار(دڕگدار) کۆماری ئیسلامی ئێران ماوه‌ی سێ ساڵه خه‌ریکی ئه‌و کاره‌یه بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی ، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له ناو خاکی کوردستانه، ڕاستیه‌که‌ی وا نییه که وا هاتوه‌ته ناو کوردستان و خاکی داگیرکردوه ، ئه‌و شێوازه نییه، به‌ڵکۆ به شێوه‌یه‌کی سه‌ربازیه، واته ئامانجێکی داگیرکاری نییه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی16:07 خوله‌که.