وا خه‌ریکه 3 ساڵ به‌سه‌ر قه‌یرانی خوێناوی سوریادا ڕه‌ت ده‌بێت وه‌ک نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت له‌م ئاشوبه‌دا زیاتر له سه‌د هه‌زار که‌س کوژراون و به ملیۆنان که‌سیش ئاواره بوون.
جارێکی تریش پڕۆژه پێشنیازکراوه‌که‌ی بودجه‌ی عێراق ته‌نگژه بۆ کورد دروست ده‌کات و ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ش پێی وایه ئه‌و کارانه به به‌رنامه ده‌کرێن.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بانگهێشتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کشانده‌وه بۆ به‌شداریکردن له کۆنفرانسه‌که‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ژنێڤ 2 دا که به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌یه‌کی ئاشتیانه‌یه بۆ قه‌یرانی سوریا.
ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق هۆکاری سه‌ره‌کی دواکه‌وتنی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی هه‌رێم ده‌گێڕیته‌وه بۆ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی له یه‌که‌م دانیشتنی په‌رله‌ماندا به‌سه‌ر په‌رله‌مانتاراندا تیپه‌ڕیوه.
جێگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق ده‌ڵێت لقی ئه‌لقاعیده له عێراق هێنده چه‌کی پێشکه‌وتوویان هه‌یه که بتوانن به‌غدا پایته‌ختی وڵاته‌که‌ش داگیربکه‌ن.
هێشتا هیچ ئاماژه‌یه‌ک له ئارادا نییه بۆ ڕێکه‌وتنی لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ، هه‌رچه‌نده زیاتر له سێ مانگیش تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردندا.
هاوپه‌یمانیی ئۆپزسیۆنی سوریا ڕۆژی شه‌ممه پاش کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دوو ڕۆژی له ئه‌سته‌نبوڵ بڕیاری به‌شداریکردنی دا له کۆنفرانسی ژنێڤ 2.
عێراق له قه‌یرانێکی ئاڵۆزی ناوخۆییدایه هه‌م له ڕووی سیاسی و هه‌میش له ڕووی ئاسایشیه‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌ی له به‌غدا و له هه‌ولێر کراون بۆ باشترکردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردوولا به‌ڵام هێشتاش هیچ یه‌کێک له کێشه سه‌ره‌کیه‌کانی نێوان حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێم چاره‌سه‌ر نه‌کراون.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که چه‌ند مانگێکه ئه‌نجامه فه‌رمیه‌کانی هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕاگه‌یه‌ندراون به‌ڵام هێشتا ڕێکه‌وتنێکی ته‌نانه‌ت به‌راییش به‌دی ناکرێت له‌سه‌ر شێوه و پێکهاته‌ی حکومه‌ت.
ساڵی 2013 ساڵێکی پڕ پێشێلکاری بووه به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌وانان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق و تا ئێستا دواترین پێشێلکاری توندوتیژ ئامێز کوژرانی ڕۆژنامه‌وان کاوه گه‌رمیانی بووه.
یه‌کێک له ڕووداوه سیاسیه گرنگه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ساڵی 2013 دا هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌که‌ی هه‌رێمه‌که بوو.
زۆرێک له چاو‌دێر له‌وبڕوایه‌دان ساڵی 2013 ساڵێکی خوێناوی عێراقیه‌کان بووه و هه‌روه‌هاش ساڵێکی پڕ له ناکۆکی سیاسی لایه‌نه‌کانی وڵاته‌که بووه که ته‌گه‌ره‌ی گه‌وره‌ی بۆ به‌ره‌وپێشچونه‌کان وه‌ک پێشبینی کرابوون هێناوه‌ته ئاراوه.
پاش 44 ڕۆژ له گرتنیان له هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی عێراق چالاکوانه کورده‌کانی ئێران به بارمته‌ی دارایی ئازاد کران و وه‌ک ده‌شڵێن هه‌ر کاتێک بۆ دادگایی‌کردن بانگ کران ئه‌وا ده‌بێت ئاماده بن.
کوردی سوریا ئێستا له ڕه‌وشێکی نوێ‌دا ده‌ژین، ڕه‌وشێک که تیایدا ده‌خوازن خۆیان فه‌رمانڕه‌وای خۆیان بن و ئه‌زمونێکی هاوشێوه‌ی کوردستانی عێراقیان هه‌بێت.
بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه شاندی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له به‌غدا له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی نێوه‌ندیدا کۆببێته‌وه وه‌ک وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی پێکردووه.
ئه‌وه‌ی چاو‌دێر نکوڵی لێناکه‌ن ئه‌وه‌یه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له وه‌رچه‌رخانێکی گه‌وره‌ی مێژوویدایه به‌شێوه‌یه‌ک که ده‌شگوترێت شیانێکی زۆریشی دروستکردووه بۆ گۆڕانکاری له جوگرافیای ناوچه‌که‌دا.
نێوه‌نده‌کانی هه‌واڵ له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێن بزووتنه‌وی گۆڕان له کۆبوونه‌وه‌کانیدا له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستاندا ڕێکه‌وتووه که پرسی گێڕانه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم بۆ په‌رله‌مان بۆ دوو ساڵ دوابخرێت.
په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له چل ڕۆژ به‌سه‌ر یه‌که‌م دانیشتنی خولی نوێیدا به‌ڵام هێشتا ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان دیارنه‌کراوه.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی کۆبووونهوهکاندا و بانگهێشتی وڵاتانی جیهان بۆ به‌شداریکردن له کۆنفرانسی ژنێڤ 2 دا به‌ڵام هێشتا یه‌کلانه‌بۆته‌وه ئایا ئێران بانگهێشت ده‌کرێت یان نا.
زیاتر نیشـان بده