جێگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق ده‌ڵێت لقی ئه‌لقاعیده له عێراق هێنده چه‌کی پێشکه‌وتوویان هه‌یه که بتوانن به‌غدا پایته‌ختی وڵاته‌که‌ش داگیربکه‌ن.
عادل عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت هیچ نکوڵیه‌ک ناکرێت له خراپی ڕه‌وشی ئاسایشی عێراق و هه‌ربۆیه‌شه پێویسته حکومه‌تی وڵاته‌که هه‌نگاوی خێرا بگرێته به‌ر بۆ به ده‌نگه‌وه چوونی داواکانی عه‌ره‌بی سوننه و هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌و جۆره بیرکردنه‌وه‌یه‌یان له‌لا بڕه‌وێنێته‌وه که له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا له په‌راوێز نراون.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز عه‌بدوڵا باسیش له‌وه ده‌کات چۆن درێژه دان به گوتاری تایفه‌یی له عێراقدا هێنده‌ی تر ڕه‌وشه‌که له هه‌ردوو ڕووی سیاسی و ئاسایشیشه‌وه ئاڵۆز تر ده‌کات و ده‌رفه‌ته‌کانی له‌به‌رده‌م ئاشته‌وایی عێراقیه‌کاندا هه‌ن که‌متر ده‌که‌نه‌وه، وه ئاماژه‌ش به ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی تاریق ئه‌لهاشمی جێگره له‌کارخراوه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق ده‌کات.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: