له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که چه‌ند مانگێکه ئه‌نجامه فه‌رمیه‌کانی هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕاگه‌یه‌ندراون و هه‌وڵه‌کانیش بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌ستیان پێکردووه به‌ڵام هێشتا ڕێکه‌وتنێکی ته‌نانه‌ت به‌راییش به‌دی ناکرێت له‌سه‌ر شێوه و پێکهاته‌ی ئه‌و حکومه‌ته و ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها له چوارچێوه‌ی پێشنیازکردندایه.
ئێران و تورکیاش داوای خۆیان هه‌یه بۆ پێکهێنانی ئه‌و حکومه‌ته چاوه‌ڕوان کراوه. دوو شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا سه‌ردانی تارانیان کرد بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ ئێرانیه‌کاندا هه‌م له‌سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌ت و هه‌میش له‌سه‌ر ڕه‌وشی ناوخۆیی یه‌کێتی نیشتیمانی.
هێنده‌ی ئه‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی تاران و ئانکه‌ره په‌یوه‌ندییان به پێکهێنانی حکومه‌ته‌وه هه‌یه ده‌که‌ینه بابه‌تی ئه‌م مێزگردهمان.
تورکیا و ئێران چی‌یان له حکومه‌تی هه‌رێم ده‌وێت؟ بۆ ده‌بێت به دڵی ئه‌وان پێکبهێنرێت؟ ئایا لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێم ده‌توانن داواکان و خواستی ئه‌و دوو وڵاته فه‌رامۆش بکه‌ن؟
به‌ڵێن ساڵح له‌م مێزگرده‌دا میوانداری دوو نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ی کردووه:
هونه‌ر تۆفیق
که‌مال چۆمانی
یه‌کێک له خاڵه گرنگه‌کانی پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بکرێت ڕوانینی تاران و ئانکه‌ره‌یه به‌رامبه‌ر لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی پێشووی هه‌رێم که ئێستا له هه‌وڵدان بۆ به‌شداری کردن له کابینه‌ی نوێ‌دا، بێ له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر ئه‌م کابینه نوێیه به خواستی ئه‌و دوو وڵاته دابمه‌زرێت و ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن فه‌رامۆش بکرێت ئیدی چ جۆره تایبه‌تمه‌ندێتیه‌ک بۆ ئه‌م حکومه‌ته ده‌مێنێته‌وه به تایبه‌تیش له ڕوانگه‌ی نیشتیمانی بوونیه‌وه.
هیچ کاتێک پێکهێنانی حکومه‌تی هه‌رێم بێ گرفت نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان وه‌ک ده‌گوترێت گرفته‌کان ئاڵۆز و زۆریشن هه‌ربۆیه وه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌کرێت پێکهێنانی ئه‌م حکومه‌ته کاتی زیاتر بوێت به‌تایبه‌تی کاتێکیش باس دێته سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌تێکی بنکه فراوان.
جا پرسیاره سه‌ره‌کیه‌که له‌وه‌دایه ئایا بنکه فراوهانی زیاتر ئاڵۆزی و گرفت بۆ پێکهێنانی ئه‌م حکومه‌ته دروست ده‌کات یان هه‌بوونی ده‌ستی ده‌ره‌کی له پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ‌دا؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره و ژماره‌یه‌ک پرسی تریش له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه.