په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له چل ڕۆژ به‌سه‌ر یه‌که‌م دانیشتنی خولی نوێیدا به‌ڵام هێشتا ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان دیارنه‌کراوه.
سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌سه‌ر لیستی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت کاتێک کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان کرا ، هیچ وتووێژێک له‌سه‌ر دابه‌شکردنی پۆسته‌کان نه‌کرا له په‌رله‌ماندا و ده‌ڵێت یاداشتێکمان نوسی و په‌رله‌مانتاران هه‌موو قایل بووین به‌وه‌ی ده‌رفه‌تێکی تر بدرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان.
به‌ڕێز عومه‌ر دان به‌وه‌دا ده‌نێت له نوسینی ئه‌و یاداشته‌دا هه‌ڵه‌یه‌ک کراوه، چونکه واده‌یه‌ک دیار نه‌کراوه بۆ دیاریکردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی، وه ده‌شڵێت هه‌ڵه‌یه‌کی تریش که کراوه ئه‌وه‌یه پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی درایه‌وه به خه‌ڵکی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئاماژه‌یه‌کیشه که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌رکه‌وت خه‌ڵکێک هه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وه سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانیش داده‌نێت.
سۆران عومه‌ر ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات هێشتاش ئه‌و پرسانه‌ی ڕه‌هه‌ندی نیشتیمانیان هه‌یه له په‌رله‌ماندا ماون وه‌ک پرسی ده‌ستور و ده‌شڵێت ده‌شێت له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا وتووێژێکی ڕژد و بابه‌تیانه‌ی له‌سه‌ر بکرێت و باسیش له‌وه ده‌کات نزیک بوونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان کاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌وه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌سه‌ر لیستی کۆمه‌ڵی ئیسلامی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: