وا خه‌ریکه 3 ساڵ به‌سه‌ر قه‌یرانی خوێناوی سوریادا ڕه‌ت ده‌بێت وه‌ک نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت له‌م ئاشوبه‌دا زیاتر له سه‌د هه‌زار که‌س کوژراون و به ملیۆنان که‌سیش ئاواره بوون.
له‌م کۆنفرانسه‌ی ژنێڤدا بۆ یه‌که‌مین جاره هه‌ردوو لایه‌نی قه‌یرانه‌که (حکومه‌ت و ئۆپزسیۆن) پێکه‌وه دابنیشن، به‌ڵام ئایا هیچ بنه‌مایه‌کی هاوبه‌ش له نێوانیاندا هه‌یه که بکرێت وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م لێی بڕوانرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌یه‌کی ئاشتیانه‌ی ئه‌م دۆزه‌ی سوریا که بۆته مایه‌ی ناجێگیریش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا؟
ئه‌م کۆنفرانسه بۆ ئاینده‌ی کورد له سوریادا چۆن ده‌که‌وێته‌وه؟
په‌یه‌ده گه‌وره‌ترین لایه‌نی سیاسی کوردی سوریا ئه‌م کۆنفرانسه و ئه‌نجامه‌کانیشی ڕه‌ت ده‌کاته‌وه وه‌ک ساڵح موسلم هاوسه‌رۆکی په‌یه‌ده له لێدوانێکیدا بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن جه‌ختی لێکرده‌وه.
له مۆسکۆ به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د خۆی و له دیمه‌شقیش وه‌زیره‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی به‌شار سوریا جێناهێڵێت و ده‌ستیش له ده‌سه‌ڵات به‌رنادات.
میو‌انی به‌رنامه :
هێمن سه‌یدی، شاره‌زای کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
بۆ زۆر وڵات، کۆنگره‌ی ژنێڤ 2 بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سوریا ده‌رفه‌تێکی گه‌وره‌یه تا لایه‌نه‌کان ده‌سبه‌رداری توندوتیژی بن و ده‌شڵێن ڕاگرتنی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا و ده‌ستکردنه‌وه به ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به‌شه‌ڕ وێرانبووه ئه‌رکی سوریاییه‌کانه.
کۆنفرانسه‌که گه‌شبینیه‌کی ئه‌وتۆی به دوای خۆیدا نه‌هێناوه، وه‌ک ده‌شگوترێت پێناچێت کۆبوونه‌وه‌کانی سبه‌ی هه‌ینیش به‌ره‌نجامێکی وه‌های هه‌بێت ببێته مایه‌ی سه‌رسوڕمان له ناوچه‌که‌دا وه‌ک ئه‌وه‌ی حکومه‌تێکی قۆناغی گواستنه‌وه پێکبهێنرێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه: