کوردی سوریا ئێستا له ڕه‌وشێکی نوێ‌دا ده‌ژین، ڕه‌وشێک که تیایدا ده‌خوازن خۆیان فه‌رمانڕه‌وای خۆیان بن و ئه‌زمونێکی هاوشێوه‌ی کوردستانی عێراقیان هه‌بێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانیه هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کان ته‌واو له‌سر ئه‌م دۆسێیه کۆک نین.
ئێستا که هه‌روادێ و له کۆنفرانسی ژنێڤ 2 نزیک ده‌بینه‌وه، واته ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی که تیایدا نوێنه‌رانی ئۆپزسیۆن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حکومه‌تدا به‌رامبه‌ر یه‌ک داده‌نیشن و وتووێژ ده‌که‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌یه‌کی ئاشتیانه بۆ قه‌یرانی سوریا.
دۆسێی کورد له‌و کۆنفرانسه‌ی ژنێڤدا چه‌ندێک سه‌نگی ده‌بێت؟
به‌ڵێن ساڵح به‌م پرسیاره‌وه ده‌چێته لای هه‌ردوو میوانی مێزگرده‌که‌ی:
شه‌لال گه‌دۆ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریا.
سۆران پاڵانی، مامۆستای یاسا له زانکۆی کۆیه.
چاو‌دێر ئه‌م کۆنفرانسه‌ی ژنێڤ به گرنگ ده‌بینن له ڕوانگه‌ی داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسی سوریادا و به ده‌رفه‌تێکی گه‌وره‌ش ناودێری ده‌که‌ن بۆ چاره‌سه‌ری سیاسیانه له سوریادا، هه‌رچه‌نده هه‌ندێک شیکه‌ره‌وه‌ش وه‌های بۆ ده‌چن که پێناچێت له‌و کۆنفرانسه‌دا کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بن و که‌لێنی ناکۆکیه‌کانیش که‌م ببنه‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: