Accessibility links

دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود: نابێت هه‌رێمی کوردستان سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تداری له‌ ناو ده‌وڵه‌تدا په‌یڕه‌و بکات


دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود
دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌ی له‌ به‌غدا و له‌ هه‌ولێر کراون بۆ باشترکردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردوولا به‌ڵام هێشتاش هیچ یه‌کێک له‌ کێشه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی نێوان حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێم چاره‌سه‌ر نه‌کراون.

کێشه‌کانی وه‌ک هه‌نارده‌ کردنی نه‌وت، به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق، پێشمه‌رگه‌، هاوبه‌شی له‌ ده‌سه‌ڵاتدا و بودجه‌ و ژماره‌یه‌ک دۆسێی تریش هه‌ر به‌ هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه‌.

دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود، پسپۆڕی زانسته‌ سیاسیه‌کان له‌ زانکۆی سلێمانی له‌سه‌ر دۆسێی نه‌وت له‌ نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا ده‌ڵێت به‌غدا و هه‌ولێریش زیاده‌ڕۆییان هه‌یه‌ له‌ تێگه‌یشتن بۆ مامه‌ڵه‌کردن به‌ نه‌وته‌وه‌ و ده‌شڵیت ئه‌گه‌ر بێتوو به‌ زووترین کات چاره‌سه‌ر نه‌کرێت ئه‌وا گرفته‌که‌ به‌ ئاڕاسته‌ی ئاڵۆزبوون و گه‌وره‌بوونی زیاتردا ده‌ڕوات. ‌

دکتۆر ڕێبوار ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ فشارێکی ئه‌مریکی هه‌یه‌ تا به‌رنوسی یاسای نه‌وت و گاز له‌ عێراقدا په‌سه‌ند بکرێت به‌ڵام هاوکێشه‌ سیاسیه‌کانی عێراق پێمان ده‌ڵێت زۆرێک له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی وڵاته‌که‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و یاسادایه‌ نین و ده‌شڵێت ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێک نییه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی حکومه‌تی عێراقدا بێت.

به‌ڵێن ساڵح، وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:19 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG