له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی کۆبووونه‌وه‌کاندا و بانگهێشتی وڵاتانی جیهان بۆ به‌شداریکردن له کۆنفرانسی ژنێڤ 2 دا به‌ڵام هێشتا یه‌کلانه‌بۆته‌وه ئایا ئێران بانگهێشت ده‌کرێت یان نا.
سه‌باره‌ت به به‌شداریکردنی ئێران له‌م کۆنفرانسه‌دا که تایبه‌ته بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌یه‌کی سیاسیانه بۆ قه‌یرانی سوریا، ئۆپزسیۆنی سوریا و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێت ئێران بانگهێشت بکرێت.
حوسه‌ین عومه‌ر، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ده‌ڵێت کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ده‌ستێکی زۆری هه‌یه له‌ناو سوریادا و وه‌ک ده‌ڵێت پرسیاره‌که له به‌شداربوونی ئێران له‌و کۆنفرانسه‌دا ئه‌وه‌یه ئایا تاران چ جۆره ڕۆڵێک ده‌گێڕێت؟
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز عومه‌ر ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات به‌هۆی ئه‌و گرنگیه‌ی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د هه‌یه‌تی له به‌رنامه ڕێژیه‌کانی ئێران‌دا بۆیه هه‌ر هیچ نه‌بێت تا ئێستا هیچ گۆڕانێک له هه‌ڵوێستی ئێران‌دا به‌دی ناکرێت به‌رامبه‌ر به سوریا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: