دیپلۆماسی له ساده‌ترین پێناسه‌یدا به‌رده‌وامیدان و پاراستنی په‌یوه‌ندیه‌کانه له باشترین شێوه‌یدا له نێوان حکومه‌ته‌کانی وڵاتاندا، چۆنیه‌تی سه‌روسه‌ودا کردنه به‌بێ ئه‌وه‌ی ببێته مایه‌ی دوژمنایه‌تی و شه‌ڕ و شۆڕ.
هێزه ئاسایشیه‌کانی پارێزگای سلێمانی ده‌چنه سه‌ر چه‌ند مزگه‌وتێک له شاره‌که و وه‌ک له ڕاگهیاندنهکهشیاندا هاتووه ده‌ست گیراوه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک لاپتۆپدا و به‌ڵگه‌شی تیادا هه‌ن به‌ڵام باس له‌وه نه‌کراوه به‌ڵگه‌کان چین.
هێشتاش هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامن بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ له هه‌رێمی کوردستانی عێراق و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش بڕیاری داوه له حکومه‌تێکی بنکه فراواندا به‌شدار بێت.
شه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی نێوان هه‌ردوو لایه‌نی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان به‌رده‌وامه له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لیستی هاوبه‌ش بۆ هه‌ڵبژرادنه گشتیه‌که‌ی عێراق.ک
نوێنه‌رانی هه‌ردوو لایه‌نی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی و ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریا ڕۆژی دووشه‌ممه له باره‌گای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردوستانی عێراق کۆبوونه‌وه و بڕیاریشه کۆبوونه‌وه‌کان درێژه‌یان پێبدرێت.
پێده‌چێت هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق خۆیان یه‌کلاییکردبێته‌وه بۆ به‌شداریکردن له کابینه‌ی داهاتوی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا که به حکومه‌تێکی بنکه فراوان ناودێر ده‌کرێت.
تیرۆر و تێرۆریزم له جیهانی ئه‌مڕۆدا بۆته دیارده‌یه‌ک زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگاکان پێوه‌ی گیرۆده بوون.
زیاتر له یه‌ک مانگه ژماره‌یه‌ک چالاکوانی کوردی ئێران له گرتوخانه‌یه‌کی شاری هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی عێراق هێڵراونه‌ته‌وه و هێشتاش دۆسێکه‌یان نه‌براوه‌ته به‌رده‌ست دادوه‌ر.
کاریگه‌رییه‌کانی کوشتنی ڕۆژنامه‌وان کاوه گه‌رمیانی وه‌نه‌بێت هه‌ر ته‌نها له ڕووی سیاسی و مافه‌کانه‌وه بێت به‌ڵکو وه‌ک پسپۆڕێکی ده‌روونیش ده‌ڵێت کاریگه‌ری سایکۆلۆژی ده‌مێنێته‌وه به‌سه‌ر ئه‌ندامانی خانه‌واده‌که‌ی ڕۆژنامه‌وان کاوه گه‌رمیانیه‌وه.
به‌لای زۆرێک له چاودێرانه‌وه پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کڕیزی کورد له پارێزگای که‌رکوکدا ئێستا به‌رده‌وامی ڕێکه‌وتنی ستراتیژی به گومانه‌وه سه‌یر ده‌کرێت.
که‌مپه‌ینێکی نوێ له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ستیپێکردووه بۆ ڕێگه گرتن له به‌لاڕێدا بردنی دۆسێی لێکۆڵینه‌وه له کوژرانی ڕۆژنامه‌وان کاوه گه‌رمیانی.
ڕێکخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له میانه‌ی وتارێکیدا باس له ئه‌نجامه‌کانی کۆبوونه‌وه تایبه‌ته‌کان ده‌کات بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی ژماره هه‌شت له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
زۆرێک له چاودێران ده‌ڵێن که‌رکوک بۆته قوربانی ناکۆکیه‌کانی ئه‌وانه‌ی به قودس و به دڵی ده‌زانن و که‌چیش داوای کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن.
کاردانه‌وه‌کان له‌سه‌ر کوژرانی ڕۆژنامه‌وان کاوه گه‌رمیانی به‌رده‌وامه و زۆرێک له چاودێران له‌وبڕوایه‌دان ئه‌و جۆره ڕه‌فتارانه به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌وانان هه‌وڵێکه بۆ ده‌مکوتکردنی نوسه‌رانی سه‌ربه‌خۆ.
بڕیاره مانگی چواری داهاتوو له عێراق هه‌ڵبژاردنی گشتی بکرێت و وه‌ک ده‌شگوترێت لایه‌نه سیاسیه‌کان ئه‌مجاره‌یان به هاوپه‌یمانێتی و هاوبهندیهوه به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا ناکه‌ن وه‌ک هه‌وڵێک بۆ به‌ده‌ستهێنانی کورسی زیاتر له په‌رله‌ماندا.
کۆبوونه‌وه‌کانی نێوان لایه‌نه کوردیه‌کانی سوریا به‌رده‌وامن بۆ هێنانه ئارای هاوهه‌ڵوێستیه‌ک بۆ به‌شداریکردن له کۆبوونه‌وه‌ی ژنێڤ 2 دا.
سه‌رۆکی ئاسایشی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان ده‌ڵێت هیچ که‌سێک له سه‌روو یاساوه نییه جا هه‌رکه‌سێک بێت و له هه‌رچ لایه‌نێکیش بێت.
فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق پێشنیازێک ڕاده‌گه‌یه‌نێت سه‌باره‌ت به دۆسێی کوشتنی ڕۆژنامه‌وان کاوه گه‌رمیانی.
سه‌رۆکی ئیسرائیل ده‌ڵێت ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئێران‌دا کۆببێته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه یارمه‌تیده‌ر بێت له که‌مکردنه‌وه‌ی پشێویه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ناوه‌ڕاستدا.
جارێکی تریش له‌گه‌ڵ باسکردنی بودجه‌ی عێراقدا هه‌وڵی که‌مکردنه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌درێت.
زیاتر نیشـان بده