نێوه‌نده‌کانی هه‌واڵ له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێن بزووتنه‌وی گۆڕان له کۆبوونه‌وه‌کانیدا له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستاندا ڕێکه‌وتووه که پرسی گێڕانه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم بۆ په‌رله‌مان بۆ دوو ساڵ دوابخرێت.
ئارام شێخ موحه‌مه‌د ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نکوڵی له‌و هه‌واڵانه ده‌کات و ده‌ڵێت دوور و نزیک ئه‌و بابه‌ته یه‌کێک نه‌بووه له‌و بابه‌تانه‌ی له کۆبوونه‌وه‌کانی شاندی گۆڕان و پارتیدا وتووێژی له‌سه‌ر کرابێت.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌شڵێت به‌پێی ئه‌و کۆبونه‌وانه‌ی له نێوان هه‌ردوو لادا کراون تێگه‌یشتنێک هاتۆته ئراوه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمه‌که و هه‌روه‌هاش سه‌باره‌ت به‌و چاکسازیانه‌ی پێویستن.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، ئارام شێخ موحه‌مه‌د ده‌شڵێت له کۆبونه‌وه‌کاندا دانوستاندن له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ر کراوه یه‌که‌میان کارنامه‌ی حکومه‌ت و دووه‌میش چۆنیه‌تی پێکهێنانی حکومه‌ته‌که.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: