هێشتا هیچ ئاماژه‌یه‌ک له ئارادا نییه بۆ ڕێکه‌وتنی لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ، هه‌رچه‌نده زیاتر له سێ مانگیش تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردندا.
دواکه‌وتنی پێکهێنانی کابینه‌ی هه‌شت له هه‌رێمی کوردستانی عێراق پرسیار و گومانی به‌دوای خۆیدا هێناوه له‌سه‌ر هۆکاره‌کانی دواکه‌وتنی و هه‌روه‌هاش شێواز و پێکهاته‌ی ئه‌م کابینه‌یه.
ئه‌مین فه‌ره‌ج ، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین هۆکاره‌کانی دواکه‌وتنی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌گێڕێته‌وه بۆ بوونی ناکۆکی له‌سه‌ر پێکهاته‌ی حکومه‌تی نوێ و دابه‌شکردنی پۆسته‌کان و کۆمه‌ڵێک پرسی تریش که په‌یوه‌ندییان هه‌یه به ناکۆکی نێوان خودی لایه‌نه سیاسیه‌کانه‌وه.
به‌ڕێز فه‌ره‌ج ده‌شڵێت کرۆکی کێشه‌ی پێکهێنانی ئه‌م کابینه نوێیه له‌وه‌دایه که هه‌ندێک به هه‌ڵه باس له پێکهێنانی حکومه‌تی بنکه فراوان ده‌که‌ن واته به‌شداری هه‌موو لایه‌نه‌کان.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ ئه‌مین فه‌ره‌ج مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: