جارێکی تریش پڕۆژه پێشنیازکراوه‌که‌ی بودجه‌ی عێراق ته‌نگژه بۆ کورد دروست ده‌کات و ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ش پێی وایه ئه‌و کارانه به به‌رنامه ده‌کرێن.
دلێر عه‌بدولقادر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و ناردنی پڕۆژه پێشنیازکراوه‌که‌ی بودجه بۆ په‌رله‌مان به‌بێ په‌سه‌ند کردنی له‌لایه‌ن وه‌زیره کورده‌کانه‌وه ڕێگه خۆشکه‌ر ده‌بێت تا هاوشێوه‌ی ساڵی پار بودجه پێشنیازکراوه‌که له په‌رله‌مانیشدا به‌بێ نوێنه‌رانی کورد په‌سه‌ند بکرێت.
به‌ڕێز عه‌بدولقادر ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر له بودجه‌ی پاردا که‌مته‌رخه‌میه‌ک هه‌بووبێت له لایه‌ن وه‌زیره کورده‌کانه‌وه به‌ڵام له‌مه‌ی ئه‌مساڵدا وه‌ک ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دا نییه هیچ که‌مته‌رخه‌میه‌کیان هه‌بووبێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح، سه‌باره‌ت به قه‌یرانی دارایی له شاری سلێمانی به تایبه‌تی و هه‌رێمی کوردستان به گشتی، دلێر عه‌بدولقادر که ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانیشه ده‌ڵێت کاتێک که قه‌یرانێک ڕووده‌دات پێویسته لایه‌نی په‌یوه‌نددار ڕوونکردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بدات و ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی وه‌زیری دارایی باسی ده‌کات و ده‌ڵێت کۆمه‌ڵێک هۆکار هه‌ن ده‌بێت ڕوون و ئاشکراتر قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێن چونکه په‌یوه‌ندیان به یه‌ک به یه‌کی هاوڵاتیانی هه‌رێمه‌که‌وه هه‌یه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: