موحه‌مه‌د ئه‌لعه‌سکه‌ری ، ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ده‌ڵێت به هه‌موو مانایه‌ک هێزه ئاسایشیه‌کانی عێراق ئاماده‌ن به‌رپرسێتی ئاسایشی وڵاته‌که له ئه‌ستۆ بگرن
باڵیۆزی عێراق بۆ وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت بێگومان پێویسته بزانرێت که هێشتاش ڕۆڵی ئه‌مریکا له عێراق ده‌مێنێت چونکه هه‌ر وه‌ک سه‌رۆک ئۆباما له ووتاره‌که‌یدا ئاماژه‌ی پێدا
براک ئۆباما له میانه‌ی ووتاره‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌یدا له‌گه‌ڵ سوپاس ده‌ربڕین بۆ هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا ، به فه‌رمیش کۆتایی هێنانی به ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکریه‌کانی ئه‌مریکاش هێنا له عێراقدا
ڕۆژنامه‌وان عارف قوربانی ، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا گه‌یشتۆته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌گه‌ر زۆرێک له ناوچه‌کانی عێراق گه‌یشتبنه بارێکی سه‌قامگیر و پێویست به کشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانی ئه‌مریکا بکات به‌ڵام دڵنیایه له‌وه‌ی کشانه‌وه‌ی له‌و ناوچانه‌ی به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق ده‌یانگرێته‌وه ده‌بێته مایه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی گرژی و نکۆکی گه‌وره له نێوان دوو پێکهاته سه‌ره‌کیه‌که‌ی عێراقدا.
ئاڵا تاڵه‌بانی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵێت له‌وبڕوایه‌دایه ده‌ستێک هه‌یه له پشت قه‌یرانی سیاسی عێراقه‌وه که وا ده‌کات لایه‌نه سیاسیه‌کان نه‌گه‌نه ڕێکه‌وتنێک.
نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه عه‌لی که‌ریمی ده‌ڵێت له پاش سه‌پاندنی سزا ئابوریه‌کان به‌سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا زۆربه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کانی ناو ئێران له زاری خه‌ڵکانی سه‌ر به له‌شکره‌وه ده‌درێن و ئه‌وه‌ش بارێکی ئاساییه ئێران وه‌ک ده‌ڵێت " هات و هوور و بانگه‌شه‌ی سیاسی و سه‌ربازی بۆ خۆی دروست بکات".
ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود ، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت کلیلی کردنه‌وه‌ی کێشه سیاسیه‌کانی عێراق له کشانه‌وه‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقدایه وه‌ک کاندیدێک بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری داهاتووی وڵاته‌که.
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ، ئه‌ندامی لیستی کوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت تا کاتی ئه‌م گفت و گۆیه‌ش هیچ لایه‌نێکی عێراقی به نووسین وه‌ڵامی داواکانی کوردیان نه‌داوه‌ته‌وه و ده‌شڵێت له‌و بڕوایه‌دا نییه هیچ وه‌ڵامێک به نووسین وه‌ربگرنه‌وه چونکه وه‌ک ده‌ڵێت له ئێستادا لایه‌نه‌کانی عێراقا پێویستیان به یه‌کتره.
دکتۆر کاوه مه‌حمود ، ده‌مڕاستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت گرفتی سه‌ره‌کی له نێوان هه‌رێم و نێوه‌نددا ئه‌وه‌یه که حکومه‌تی عێراق خۆی به حکومه‌تێکی نێوه‌ندی داده‌نێت نه‌ک حکومه‌تێکی فێدراڵی.
له ووتاره ڕادیۆییه هه‌فتانه‌ییه‌که‌یدا سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ڕۆژی سێشه‌ممه پاش زیاتر له حه‌وت ساڵ ولاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا کۆتایی به ئه‌رکی شه‌ڕ له عێراقدا دێنێت و ههنگاوێکی گرنگی به‌ره‌و پێش ده‌نێت له کۆتایی هنانێکی به‌رپرسانه‌ی شه‌ڕی عێراقدا.
به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی ته‌رخانه بۆ به‌شی یه‌که‌می گفت و گۆ له‌گه‌ڵ دکتۆر جه‌عفه‌ری شێخولئیسلامی ، پسپۆڕی زمانه‌وانی له زانکۆی کارلتن له که‌نه‌دا.
دکتۆر سامان فه‌وزی ئه‌ندامی لیستی کوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت نزیک بوونه‌وه‌ی لایه‌نه شیعیه‌کان له‌وه‌ی ڕێکبکه‌ون که کاندیدێکیان هه‌بێت بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیر له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت که ووتوێژه‌کانی شیعه‌کان (ده‌وڵه‌تی یاسا وه هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی ) له‌گه‌ڵ لیستی ئه‌لعێراقیه‌دا ئه‌نجامێکی ئه‌وتۆی لێنهکهوتوهته.
دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن ئه‌ندامی لیستی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت پێکنه‌هێنانی حکومه‌تی عێراقی بۆشایی به‌ڕێوه‌به‌ردن و ئاسایشی و سیاسیشی له وڵاته‌که‌دا دروستکردوه و ئه‌وه‌ش وایکردووه کۆنه به‌عسیه‌کان و ده‌سته و تاقمه‌کانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده ده‌ستبکه‌ن به پیلانی تێکده‌رانه له عێراقدا.
کشانه‌وه‌ی هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌مریکا له عێراق و کۆتایی هێنان به ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکریه‌کانی ئه‌مریکا له عێراقدا هاوکاته له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ی وڵاته‌که‌ی گرتۆته‌وه بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ
شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی موحه‌مه‌د نه‌عناع ده‌ڵێت هه‌ندێک له وڵاتانی دراوسێی عێراق پاره‌یان داوه به هه‌ندێ له لایه‌نه عێراقیه‌کان تا له هه‌ڵبژاردندا سه‌ربکه‌ون و ناشیانه‌وێت ئه‌و پاره‌یه‌یان به فیڕۆ بڕوات و ده‌یانه‌وێت خه‌ڵکانی سه‌ر به خۆیان له پۆسته گرنگه‌کانی حکومه‌تدا بمێننه‌وه.
سه‌رچاوه‌کان له ئۆپزسیۆنی ئێرانی و ماڵپه‌ڕه‌کانی ئۆپزسیۆن ڕاپۆرتیان داوه سه‌باره‌ت به‌و ئاگاهیه‌ی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگی ئێران داویه‌تی به بیدیای وڵاته‌که که چیی دی ناو‌و وێنه‌ی سێ گه‌وره که‌سایه‌تی ئۆپزسیۆنی ناوخۆی وڵاته‌که بڵاو نه‌که‌نه‌وه.
موه‌فه‌ق جه‌باری سه‌رۆکی بۆردی کارگێڕی نێوه‌ندی ئیسلامی سه‌ڵاحه‌دین له شاری ناشفێڵ له ستانی ته‌نه‌سی ده‌ڵێت ئه‌و هه‌وڵه‌ی له شاری مۆرفسبۆرۆ درا بۆ دروستکردنی مزگه‌وتێکی تر له شاره‌که‌دا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵمه‌تێکی سیاسیانه بووه‌وه.
دکتۆر فواد مه‌عسوم سه‌رۆکی کاتیی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵیت تا ئێستا هیچ شتێک دیار نییه بۆ کۆتایی هێنان به یه‌که‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی وڵاته‌که و ده‌شڵێت به پله‌ی یه‌که‌م کێشه‌که له‌سه‌ر دیاریکردن یان بوونی که‌سێکه به سه‌ره‌ک وه‌زیری داهاتووی عێراق.
ده‌شڵێت ئه‌مریکا هه‌وڵه‌کانی خۆی چڕ کردووه بۆ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی سیاسی عێراق به‌ڵام وڵاتانی ناوچه‌که ڕێگرن له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچونی هه‌وڵی عێراقیه‌کان بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ
ده‌شڵێت ڕابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران و سه‌رۆکی وڵاته‌که‌ش خوازیارن که ڕاگه‌یاندنی توندی وڵاتان ببیستن چونکه ده‌یانه‌ویت بیکه‌نه پاساوێک بۆ سیاسه‌ته‌کانی خۆیان
زیاتر نیشـان بده