براک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا له میانه‌ی ووتاره‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌یدا له‌گه‌ڵ سوپاس ده‌ربڕین بۆ هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا ، به فه‌رمیش کۆتایی هێنانی به ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکریه‌کانی ئه‌مریکاش هێنا له عێراقدا.
سه‌رۆک ئۆباما ووتاره‌که‌ی له ئۆڤڵ ئۆفیس پێشکه‌شکرد ، هه‌ر وه‌ک خۆی گوتی له‌و ئۆفیسه‌وه حه‌وت ساڵ و نیو له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆک بوش ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکریه‌کانی له عێراقدا ڕاگه‌یاند.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت له‌و شه‌وه‌وه زۆر شت گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه وه‌ک ده‌ڵێت شه‌ڕی عێراق له شه‌ڕێکه‌وه بۆ چه‌ک داماڵینی وڵاتێک بووه شه‌ڕێکی دژی یاخیبوون ، وه ده‌شڵێت گۆڕانه‌کان به شێوه‌یه‌ک بوون که شه‌ڕه‌کانی تێرۆریزم و تایفه‌گه‌رایی بوونه مه‌ترسی بۆ پارچه پارچه بوونی عێراق.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی ووتاره‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما ، هاوکاران به‌ڵێن ساڵح وه ڕۆبین ڕه‌شوان ڕاپۆرتێکیان ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 12:33 خوله‌که.