موه‌فه‌ق جه‌باری سه‌رۆکی بۆردی کارگێڕی نێوه‌ندی ئیسلامی سه‌ڵاحه‌دین له شاری ناشفێڵ له ستانی ته‌نه‌سی ده‌ڵێت ئه‌و هه‌وڵه‌ی له شاری مۆرفسبۆرۆ درا بۆ دروستکردنی مزگه‌وتێکی تر له شاره‌که‌دا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵمه‌تێکی سیاسیانه بووه‌وه.
به‌ڕێز جه‌باری له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، باسیش له‌وه ده‌کات له ئه‌مریکا شه‌ش بۆ حه‌وت ملیۆن موسڵمان هه‌ن پێویستیان به نێوه‌ندی ئاینی خۆیان هه‌یه ، به‌ڵام کێشه‌که له چۆنیه‌تی بیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که‌دایه که به‌پێی ناوچه بیرکردنه‌وه‌کان جیاوازی تیادایه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:25 خوله‌که.