ڕۆژنامه‌وان عارف قوربانی ، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا گه‌یشتۆته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌گه‌ر زۆرێک له ناوچه‌کانی عێراق گه‌یشتبنه بارێکی سه‌قامگیر و پێویست به کشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانی ئه‌مریکا بکات به‌ڵام دڵنیایه له‌وه‌ی کشانه‌وه‌ی له‌و ناوچانه‌ی به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق ده‌یانگرێته‌وه ده‌بێته مایه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی گرژی و نکۆکی گه‌وره له نێوان دوو پێکهاته سه‌ره‌کیه‌که‌ی عێراقدا.
ڕۆژنامه‌وان قوربانی ده‌شڵێت بڕیاری مانه‌وه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکی له ناوچه جێناکۆکه‌کان په‌یوه‌ندییان به ڕه‌وشی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌وه نییه ، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به نه‌بوونی متمانه‌وه هه‌یه له نێوان له‌شکری عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستاندا .
له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، ڕۆژنامه‌وان عارف قوربانی باسیش له‌وه ده‌کات که کورد له عێراقدا خۆی بۆ ئه‌وه ئاماده ده‌کات که ئه‌مریکا تا کۆتایی ساڵی 2011 ڕۆڵێکی کارا تر بگێڕێت بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی ناوچه جێناکۆکه‌کان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:24 خوله‌که.