ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود ، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت کلیلی کردنه‌وه‌ی کێشه سیاسیه‌کانی عێراق له کشانه‌وه‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقدایه وه‌ک کاندیدێک بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری داهاتووی وڵاته‌که، وه ده‌شڵێت ئه‌لعێراقیه به جۆرێک له جۆره‌کان تا ڕاده‌یه‌ک مه‌یلی هه‌یه که پاشه‌کشه له پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری بکات له به‌رامبه‌ر هه‌ندێ پۆستی تردا که ده‌شێت پۆستی دروستکراوی نوێشی تیادا بێت.
له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود ده‌شڵێت پێی وانییه کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق کاریگه‌ریه‌کی پۆزه‌تیفانه یان نێگه‌تیڤانه‌ی هه‌بێت به‌سه‌ر ڕه‌وشی سیاسی عێراقه‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:20 خوله‌که.