شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی موحه‌مه‌د نه‌عناع ده‌ڵێت هه‌ندێک له وڵاتانی دراوسێی عێراق پاره‌یان داوه به هه‌ندێ له لایه‌نه عێراقیه‌کان تا له هه‌ڵبژاردندا سه‌ربکه‌ون و ناشیانه‌وێت ئه‌و پاره‌یه‌یان به فیڕۆ بڕوات و ده‌یانه‌وێت خه‌ڵکانی سه‌ر به خۆیان له پۆسته گرنگه‌کانی حکومه‌تدا بمێننه‌وه.
به‌ڕێز نه‌عناع ده‌شڵێت کۆماری ئیسلامی ئێران و شانشینی عه‌ره‌بستانی سه‌عودیه هه‌ر ئه‌وه نییه پاره به شیعه‌کان یان به سونه‌کان بده‌ن ، به‌ڵکو پاره به‌و لایه‌نانه ده‌ده‌ن که ئه‌جه‌نداکانیان له عێراقدا جێبه‌جێ ده‌که‌ن ، چونکه وه‌ک ده‌ڵێت قۆناغی داهاتووی عێراق هه‌ستیار و گرنگ ده‌بێت.
له لێدوانه‌که‌یدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی موحه‌مه‌د نه‌عناع ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که نه‌بوونی یاسایه‌ک تایبه‌ت به لایه‌نه سیاسیه‌کان هۆکارێکه بۆ بینینی قه‌یرانی سیاسی له‌م شێوه‌یه له عێراقدا.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ موحه‌مه‌د نه‌عناعدا کردویه‌تی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:44 خوله‌که.