دکتۆر کاوه مه‌حمود ، ده‌مڕاستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت گرفتی سه‌ره‌کی له نێوان هه‌رێم و نێوه‌نددا ئه‌وه‌یه که حکومه‌تی عێراق خۆی به حکومه‌تێکی نێوه‌ندی داده‌نێت نه‌ک حکومه‌تێکی فێدراڵی.
سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندنه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌سه‌ر هه‌نارده‌کردنی گازی سروشتی له هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه بۆ ئه‌وروپا که ده‌ڵێت مۆرکردنی کۆنتراکته‌که و ناردنه ده‌ره‌وه‌شی نایاسایین، ده‌مڕاستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکای گووت وانییه و ئه‌م هه‌نگاوه که له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه نراوه به‌پێی ده‌ستوری عێراقیه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح له‌سه‌ر به‌رده‌وامی کێشه‌کان له نێوان هه‌رێم و نێوه‌نددا ، دکتۆر کاوه مه‌حمود ده‌ڵیت ئه‌وه‌ی تایبه‌ت بێت به کێشه‌ی نه‌وت و گاز له‌گه‌ڵ نێوه‌نددا ، هه‌ندێک جار هه‌ست ده‌کرێت له وه‌زاره‌تی نه‌وتی به‌غداوه له لایه‌ن خودی وه‌زیری نه‌وته‌وه دروست ده‌کرێن.
له سه‌ر چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر کردنی نه‌ک هه‌ر کێشه‌ی نه‌وت و گاز به‌ڵکو کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی تری نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ، ده‌مڕاستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و کێشانه په‌یوه‌ندییان هه‌یه به پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراقه‌وه و هه‌روه‌هاش ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی هاوبه‌ندی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان خستویانه‌ته به‌رده‌م لایه‌نه عێراقیه‌کانه‌وه ده‌توانێت ئه‌و کێشانه جاره‌سه‌ر بکات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:38 خوله‌که.