باڵیۆزی عێراق بۆ وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت بێگومان پێویسته بزانرێت که هێشتاش ڕۆڵی ئه‌مریکا له عێراق ده‌مێنێت چونکه هه‌ر وه‌ک سه‌رۆک ئۆباما له ووتاره‌که‌یدا ئاماژه‌ی پێدا له عێراق پێویستی به‌کارێکی زۆر هه‌یه ، له‌وانه وه‌ک دکتۆر سه‌میر سومه‌یدعی ده‌ڵێت ، بونیادنانی دامه‌زراوه دیموکراتیه‌کان و دامه‌زراوه ئابوریه‌کان و به‌گژدا چونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و کارکردن بۆ چاکسازی.
دکتۆر سومه‌یدعی ده‌شڵێت پاراستنی سنوره‌کانی عێراق ده‌که‌وێته سه‌ر ئاستی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی ڕووبه‌ڕووی سنوره‌کان ده‌بنه‌وه و بێ هیچ گومانێکیش چه‌ند ساڵێکی زۆری ده‌وێت تا بتوانرێت هێزێکی ئاسمانی دروست بکرێت که چالاک و به توانا بێت له پاراستنی سنوره ئاسمانیه‌کانی عێراقدا و هه‌روه‌هاش پاراستنی سنوره‌کانی عێراق پێویستی به پڕچه‌ککردنی له‌شکری عێراق و بوونی هێزی دهریایـیشه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر سه‌میر سومهیدعیدا هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 3:16 خوله‌که.