نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه عه‌لی که‌ریمی ده‌ڵێت له پاش سه‌پاندنی سزا ئابوریه‌کان به‌سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا زۆربه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کانی ناو ئێران له زاری خه‌ڵکانی سه‌ر به له‌شکره‌وه ده‌درێن و ئه‌وه‌ش بارێکی ئاساییه ئێران وه‌ک ده‌ڵێت " هات و هوور و بانگه‌شه‌ی سیاسی و سه‌ربازی بۆ خۆی دروست بکات".
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز که‌ریمی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که ده‌شێت ئابڵوقه‌کانی سه‌ر ئێران ببنه مایه‌ی لاواز بوونی کۆماری ئیسلامی به‌ڵام نابێته مایه‌ی له کۆڵ بوونه‌وه‌ی کێشه‌ی ئێران.
پێشتر ڕاوێژکاری سه‌ربازی ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ، ڕابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران باسی له‌وه کردووه که پێویسته وڵاته‌که‌ی چاوه‌ڕوانی هه‌موو گریمانه‌یه‌ک بکات له ڕوانگه‌ی ئه‌و فسارانه‌ی خراونه‌ته سه‌ر ئێران به‌هۆی به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که تارانه‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:23 خوله‌که.