Accessibility links

دکتۆر مه‌حمود عوسمان : پۆستی سه‌رۆکی کۆمار بۆ کورد گرنگه‌ به‌ڵام جێی دانوستاندنیشه‌ له‌سه‌ری له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تری عێراقدا

دکتۆر مه‌حمود عوسمان ، ئه‌ندامی لیستی کوردستانی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت تا کاتی ئه‌م گفت و گۆیه‌ش هیچ لایه‌نێکی عێراقی به‌ نووسین وه‌ڵامی داواکانی کوردیان نه‌داوه‌ته‌وه‌ و ده‌شڵێت له‌و بڕوایه‌دا نییه‌ هیچ وه‌ڵامێک به‌ نووسین وه‌ربگرنه‌وه‌ چونکه‌ وه‌ک ده‌ڵێت له‌ ئێستادا لایه‌نه‌کانی عێراقا پێویستیان به‌ یه‌کتره‌.

له‌ میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر مه‌حمود سه‌باره‌ت به‌ داواکانی کورد ده‌ڵێت که‌ ئه‌و داوایانه‌ پێشکه‌ش کراون بۆ دانوستاندن کردنه‌ له‌ سه‌ریان و له‌ هه‌موو خاڵێکیش گرنگتر له‌و داوایانه‌دا مه‌سه‌له‌ی ناوچه‌ جێناکۆکه‌کانه‌ و که‌ ده‌کرێت بگوترێت هێڵی سوره‌ ، وه‌ مه‌سه‌له‌ی پۆستی سه‌رۆکی کۆمار به‌لامانه‌وه‌ مه‌سه‌له‌یه‌که‌ گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌‌ به‌ڵام نه‌مانگوتوه‌ هێڵی سوره‌.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 5:27 خوله‌که‌.

XS
SM
MD
LG