ئاڵا تاڵه‌بانی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کو‌ردستانی ده‌ڵێت له‌وبڕوایه‌دایه ده‌ستێک هه‌یه له پشت قه‌یرانی سیاسی عێراقه‌وه که وا ده‌کات لایه‌نه سیاسیه‌کان نه‌گه‌نه ڕێکه‌وتنێک ، وه‌ده‌شڵێت ئێستا ئه‌و بڕوایه هاتۆته ئاراوه که پێده‌چێت سه‌رکرده سیاسیه‌کانی عێراق به تایبه‌تیش لایه‌نه براوه‌کانی هه‌ڵبژاردن بۆخۆیان نایانه‌وێت بگه‌نه ئه‌نجامێک.
له گفت وگۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌شڵێت به دووری نازانێت ئه‌گه‌ر بێتوو مه‌سه‌له‌ی پێکهێنانی حکومه‌ت زیاتر دوابکه‌وێت ببێته هۆکاێک بۆ کاردانه‌وه له لایه‌ن عێراقیه‌کانه‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:43 خوله‌که.