سه‌رچاوه‌کان له ئۆپزسیۆنی ئێرانی و ماڵپه‌ڕه‌کانی ئۆپزسیۆن ڕاپۆرتیان داوه سه‌باره‌ت به‌و ئاگاهیه‌ی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگی ئێران داویه‌تی به بیدیای وڵاته‌که که چیی دی ناو‌و وێنه‌ی سێ گه‌وره که‌سایه‌تی ئۆپزسیۆنی ناوخۆی وڵاته‌که بڵاو نه‌که‌نه‌وه.
ڕۆژنامه‌وان ته‌ها حه‌سه‌نیانی ده‌ڵێت ئه‌و جۆره فرمانانه کاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر پێگه‌ی جاماوه‌ری ڕێبه‌رانی ئۆپزسیۆن.
له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ڕۆژنامه‌وان حه‌سه‌نیانی باسیش له ناکۆکیه‌کانی ناو ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ده‌کات و هه‌روه‌هاش باس له‌و هۆکارانه‌ش ده‌کات بۆ خه‌ڵک له ئێراند که‌م تازۆرێک بێهیواییان پێوه ده‌رکه‌وتوه به‌رامبه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز ، که وه‌ک ده‌ڵێت خه‌ڵک به ساده‌ترین ده‌سته‌واژه دیموکراسیان ده‌وێت له ئێران‌دا و ئه‌وه‌ش به‌و شێوه‌یه نابێت وه‌ک ئۆپزسیۆنی ناوه‌وه بیری لێده‌کاته‌وه له ناو ویلایه‌تی فهقیهدا بێته ئاراوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 11:18 خوله‌که.