دوابه‌دوای سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی حکومه‌ته‌که‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وای تورکیا له ڕیفراندۆمه‌که‌ی ڕۆژی دوازده‌ی نۆدا، وه‌ک چاو‌دێر ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن، زه‌مینه سیاسیه‌که‌ی تورکیا له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ییدا گۆڕانی بنچینه‌یی به‌خۆوه ده‌بینێت. به‌ڵام له به‌رامبه‌ریشدا پرسیاری تریش هه‌ن له‌وانه ، ئایا ئاکه‌په که ڕه‌گ و ڕیشه‌یه‌کی ئیسلامیانه‌ی هه‌یه ، چه‌ندێ ده‌توانێت ئه‌و متمانه‌یه بدات که کۆماری تورکیای سیکیولار نه‌بات به‌ره‌و ئه‌وه‌ی ببێته کۆمارێکی ئیسلامی له ناوچه‌که‌دا.
پرسیارێکی تریش ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و کرانه‌وه‌یه‌ی له تورکیادا هه‌بوو بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی کورد له تورکیادا به‌ره‌و کوێ ده‌بات؟ ئایا به‌ده‌په له‌و بایکۆتکردنه‌ی ڕایگه‌یاند مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو که سه‌نگی خۆی نیشانی ئاکه‌په بدات؟؟ یان ئایا پاش سه‌رکه‌وتنی ڕیفراندۆمه‌که، ئاکه‌په هه‌ڵوێستێکی تری ده‌بێت؟؟
ئایا ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و ڕیفراندۆمه گۆڕانێکی وای هێناوه‌ته ئاراوه که ، بۆ نمونه پارتی گه‌لی کۆماری (( جه‌هه‌په)) بڕوات به‌ره‌و ئه‌وه‌ی به پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێسته تونده‌کانی پێشویه‌وه بڵێت ، کێشه‌ی کورد کێشه‌ی وڵاتی تورکیایه و پێویسته له ڕێ و ڕوانگه‌ی دیموکراسیه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت؟
بۆ باسکردنی ئه‌م ته‌وه‌رانه و چه‌ند پرسێکی تریش ، بۆ مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، میوانداری هه‌ریه‌ک له‌م به‌ڕێزانه ده‌کات: دکتۆر جه‌بار قادر، شاره‌زای کاروباری سیاسی تورکیا و هێمن میرانی ، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی مێزگرده‌که بن که ماوه‌که‌ی 17:16 خوله‌که.