ئه‌حمه‌د ئه‌لعه‌لوانی، ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقیه‌ی دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی ده‌ڵێت تا ئێستا قه‌یرانی پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتو له نێوان ئه‌لعێراقیه‌و ده‌وڵه‌تی یاسادا له ترۆپکدایه و ده‌شڵێت لیسته‌که‌ی هه‌رگیز قایل نابێت به‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی شیعه‌کان نه دکتۆر نوری ئه‌لمالیکی بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری ده‌ست نیشان بکه‌ن و نه هیچ که‌سێکی تریش به دکتۆر عادل عه‌بدولمه‌هدیشه‌وه.
ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی لیست ئه‌لعێراقیه ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی شیعه‌کان له نێو خۆیاندا ده‌یکه‌ن له پێکهێنانی هاوبه‌ندی و ڕێکه‌وتن و دانوستاندن، هه‌رهه‌مووی له پێناو ئه‌وه‌دایه ڕێ له لیستی ئه‌لعێراقیه بگرن له‌وه‌ی حکومه‌ت پێکبهێنێت.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌لعه‌لوانی ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 4:20 خوله‌که.