له به‌رنامه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا، به‌شی سێهه‌می وتووێژم له‌گه‌ڵ دکتۆر جه‌عفه‌ر شێخولئیسلامی ، پسپۆڕی زمانه‌وانی پێشکه‌شکردن و له‌و به‌شه‌دا دکتۆر جه‌عفه‌ر ئاماژه‌ی به چه‌ند خاڵێک کرد له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی زمان ، له‌وانه وه‌ک پێی گوتین ، بوونی پایته‌خت به‌و مه‌رجه‌ی که هه‌موو دایه‌لێکته‌کان تیایدا بژین و هه‌ڵس و که‌وتیان هه‌بێت ئه‌وجا کاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر زمانه‌وه.
دکتۆر جه‌عفه‌ر ئاماژه‌شی به‌وه کرد که زمانی کوردی به هه‌مان ئه‌ندازه‌ی زمانه‌کانی ناوچه‌که به‌ره‌وپێشچونی به‌خۆوه نه‌بینیوه.
له‌م به‌رنامه‌یه‌شدا له‌گه‌ڵ دکتۆر جه‌عفه‌ردا له‌وێوه ده‌ست پێده‌که‌ین، ئایا به‌ره‌وپێشبردنی زمانی کوردی له ئه‌ستۆی کێیه؟؟
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی به‌رنامه‌که ببن که ماوه‌که‌ی 12:28 خوله‌که.