دارا موحه‌مه‌د ئه‌مین، ئه‌ندامی شاندی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌کاندا ده‌ڵێت هاوبه‌ندی کوردستانی خوازیاره به‌ر له دروست بوونی هاوپه‌یمانێتیه‌کانی نێوان لایه‌نه‌کانی تری عێراق، قسه ڕاو بۆچوونی خۆی هه‌بێت و پێویسته کورد له عێراق ڕۆڵی یاریزانێکی سه‌ره‌کی هه‌بێت له یاریه سیاسیه‌کانی وڵاته‌که‌دا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ئه‌ندامه‌ی ئه‌ندامی شاندی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان باسیش له‌وه ده‌کات که ده‌بێت لیستی ئه‌لعێراقیه ڕاستیه‌کانی ڕه‌وشی عێراق له‌به‌رچاو بگرێت ، به تایبه‌تی تا ئێستا نه‌یتوانیوه هیچ لایه‌نێک له خۆی نزیک بکاته‌وه و ته‌نانه‌ت لیستی ئه‌لعێراقیه ئاماده‌ش نه‌بووه به داواکاریه‌کانی کوردیش قایل بێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:51 خوله‌که.