میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی شاعیرێکی لاوه ، که سه‌ره‌تایه‌کی جوان و ده‌ستپێکێکی گونجاوی هه‌یه ، و هه‌ناسه شیعریه‌کانی جێی ڕامان و سه‌رنجن. ئه‌وه‌تا له شیعری ((ڕێگا شینه‌کانی ژیان ده‌مانباته‌وه سه‌ر مردن)) ئه‌م شاعیره‌مان ده‌ڵێت:
ئه‌و ژوانانه‌ی تێیدا مه‌ستی ئه‌وین ده‌بووین
ئێستاکه بیره‌وه‌ریه‌کن پڕ له قێزکردنه
له نێو ڕێگایه‌کی شین پۆشدا ده‌گه‌ین به دیداری مردن و
ڕۆحمان ده‌چۆڕێته نێو گۆزه‌یه‌کی شکاوی به‌تاڵ له ژیان
یان له شیعری ((ژنێک له سینه‌مدا لێده‌دات)) ده‌ڵێت :
زه‌حمه‌ته به یه‌کدی بگه‌ین
له‌ویش زه‌حمه‌تتر جیابونهوهمانه
داستان به‌رزان، میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردییه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی بن که ماوه‌که‌ی 12:39 خوله‌که.