دکتۆر سامان فه‌وزی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵێت ئه‌و پڕۆژه نوێیه یان میکانیزمه نوێیه‌ی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌یبه‌نه به‌غدا ، هیچ گۆڕانکاریه‌کی له‌و نۆزده خاڵه‌دا تیادا نییه که پێشتر دراوه‌ته ده‌ست لایه‌نه‌کان ، به‌ڵکو گۆرانێکه له میکانیزمی جێبه‌جێکردنی ئه‌و خاڵانه‌دا.
له گفت و گۆ‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر سامان ده‌شڵێت پێویسته که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌ره‌ک وه‌زیر به پێی ده‌ستور بێت و ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆڕانه‌ش له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌دا بوو ، ئه‌وا وه‌ک ده‌ڵێت ده‌شێت پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق ئاسان بکات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی به‌شی سێهه‌می ئه‌و گفت و گۆیه بن که ماوه‌که‌ی 9:01 خوله‌که.